ئاژانسی دەنگوباسی تورکیا ڕادەگەیەنێت بەهۆی تەقینەوەی بۆمبێکی چێندراو کەلەلایەن سەرهەڵداوە کوردەکانەوە دانرابوو 7 سەرباز بریندار بوون.
ئەو بۆمبە بە ئۆتۆمبێلێکی لەشکریدا تەقییەوە ل پارێزگای دیاربەکر (ئامەد).
هەتا ئامادە کردنی ئەم هەواڵە هیچ کەس و لایەنێک بەرپرسیارێتی ئەو تەقینەوەیەی نەگرتۆتە ئەستۆ. هەرچەندە پەکەکە لە ڕابردوودا هێرشی لەو جۆرەی کردۆتە سەر پۆلیس و سەربازی تورک. ئاگربەستی نێوان حکومەت و سەرهەڵداوەکان لە مانگی 7 ی ڕابوردوو هەڵوەشایەوە.
لەو کاتەوە توندوتیژییەکان لە تورکیا زیادی کردووە و هەروەها بە شێوەیەکی بەرچاویش هێرشەکانی لەشکر دژ بە سەرهەڵداوە کوردەکان لە ناوچە دووردەستەکان زیادیان کردووە.