ئاژانسی ئاسمانی ووڵاتیه‌کگرتوه‌کانی ئه‌مریکا ناسراو به‌ناسا ڕایگه‌یاند به‌سه‌رکه‌وتویی ژورێکی نوێیان خستوه‌ته سه‌ر به‌شی ده‌ره‌وه‌ی ناوه‌ندی بنکه‌ی ئاسمای نێوده‌وڵه‌تی. دانانه‌که‌ی له‌ڕۆژی شه‌ممه‌ی ڕابردوودا نزیکه‌ی 7 کاتژمێری پیچووه. درێژی ژووکه 4 به 3.23 مه‌تره.
بۆ دڵنیابوون له‌سه‌لامه‌تی و به‌رله‌وه‌ی کارمه‌ندانی بنکه‌که له‌هه‌فته‌ی داهاتوودا به‌کاریبینن ، زنجیره‌یه‌ک تاقیکردنه‌وه‌ی بۆ ئه‌نجامده‌درێت و پاشان هه‌وای تێده‌کرێت. سه‌رباری ئه‌مه‌ش ناسا ده‌ڵێت تاقیکردنه‌وه له‌سه‌ر توانای ژووره‌که به‌رامبه‌ر به‌پله‌ی گه‌رمای ئاسمان، تیشکی خۆر، به‌رگری له‌به‌ردیی واڵایی و پاشماوه‌ی تێشکاوی ئامێره‌کانی له‌خولگه‌ی زه‌وه‌یدا بڵاوبوونته‌وه ده‌کرێت.
ئه‌م ژووره پانتایی زیاتر بۆ کارکردن له‌سه‌ر بنکه‌ی ئاسمانی ده‌ڕه‌خسێنێت، له‌لایان کۆمپانیای بیگلۆ ئێرسپه‌یسه‌وه Bigelow Aerospace بنکه له لاسڤێگاس به‌گرێبه‌ستی 18 ملێۆن دۆلار بۆبه‌رهه‌مهێنانی یه‌که‌م جۆری ئه‌م ژووره دروستکراوه.
یه‌که‌م هه‌وڵیان بۆ تێکردنی هه‌وا ته‌گه‌ره‌ی تێکه‌وت، له‌مباره‌یه‌وه زاناکان له‌وباوه‌ره‌دان به‌هۆی ئه‌وه‌ی ماوه‌یاکی زۆره دناراوه به‌قه‌وکراوی، ده‌قی گرتوه و تا ده‌قی ئاسایی خۆی ده‌گرێته‌وه کاتی ده‌وێت.
هه‌ساره‌ی بارام به‌ته‌واوه‌تی سوور نیه.
زاناکان به ده‌نگی ئه‌مریکایان ڕاگه‌یاند هه‌سارای مه‌ریخ ناسراو به‌بارام به‌و ڕه‌نگه سووره نه‌بوه که‌له‌ئێستادا ده‌نوێنێت. ئه‌مه دوا زانیاریه ده‌خرێته سه‌ر ئه‌وزانیارانه‌ی له‌سه‌ر ئه‌و هه‌ساره هه‌یه که زۆرینه‌ی خاکه‌که‌ی گڵه.
توێژینه‌وه نوێکه ده‌رده‌خات ئه‌م هه‌ساره‌یه‌ی دراوسێی زه‌ویه به سه‌رده‌می به‌سته‌ڵه‌کدا تێپه‌ڕیوه، به‌رزبوونه‌وه‌ی پله‌ی گه‌رمای ئاسایشی به‌ر له 370 هه‌زار ساڵ بوه.
ئاکامی ئه‌م توێژینه‌وه‌یه‌ی زاناکانی ولایه‌تی تکساس و کۆلۆرادۆ و میزۆری له گۆڤاری زانستیدا Science journal بڵاو کراوه‌ته‌وه.
له‌سه‌ر ئه‌م توێژینه‌وه‌یه ده‌نگی ئه‌مریکا ووت‌وێژی له‌گه‌ڵ ئیزاک سمیس جێۆفیزیک له زانکۆی تکساس کردوه، که پشتیان به پێوانه زانیاری پێوانه وورده‌کانی ڕادار له‌سه‌ر لووتکه‌ی به‌سته‌ڵه‌کی بارام به‌ستوه . ده‌ڵێن بارام به‌سه‌روه‌ختی به‌سته‌ڵه‌کدا هاوشێوه‌ی زه‌وی تێپه‌ڕیوه.
ئیزاک ده‌ڵێت "دوا قۆناغی به‌سته‌ڵه‌کی بارام نزیکه‌ی 600 هه‌زار ساڵ له‌مه‌وبه‌ر بوه، له‌دوای 500 هه‌زار ساڵی داهاتوو قۆناغێکی‌دیکه‌ی به‌سه‌ته‌ڵه‌ک له‌سه‌ر ئه‌و هه‌ساریه ده‌ستپێده‌کاته‌وه و به‌فر هه‌ساره‌که داده‌پۆشێت و ڕه‌نگی سووری خاکه‌که‌ی به‌وشێوه‌یه نامێنێت.
ده‌شڵێت به‌ڵام له‌سه‌روه‌ختی به‌سته‌ڵه‌کیشدا به‌هۆی ئه‌وه‌ی هه‌ردوو جه‌مسه‌ری بارام گه‌رمن پانتاییان که‌م ده‌بێته‌وه و به‌فر دایان نا‌پۆشێت.
زاناکان هۆکاری ئه‌مه ده‌گه‌ڕێننه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی چینی خاکی مه‌ریخ قووڵی به‌راورد به زه‌وی ئه‌ستوورتره و بازنه‌ی خوولانه‌وه‌ی به‌ده‌وری خۆردا فراوانتره و ئه‌ستووری چینی هه‌وای که‌متره، له‌گه‌ڵ چه‌ند هۆکارێکی‌دیکه وه‌ک گۆشه‌ی لاربوونه‌وه‌ی و دووری له‌خۆره‌وه‌و.
هه‌روه‌ها ده‌ڵێت به‌که‌ڵه‌که‌بوونی به‌فر به‌به‌رزایی چه‌ند مه‌ترێک تا نزیک ناوچه‌کانی که‌مه‌ری بارام، ره‌نگی هه‌ساره‌که ڕوونتر ده‌بێته‌وه‌و بۆ چاو سپی‌تر ده‌رده‌که‌وێت.
ڕێکخراوی ته‌ندروستی نێوده‌وڵه‌تی ڕه‌تی ده‌کاته‌وه به‌هۆی نه‌خۆشی زیکاوه خولی ئۆلۆمپیاتی هاوین دوابخرێت.
له‌نامه‌یه‌کی کراوه‌دا که له‌لایان 150 شاره‌زای ته‌ندروستیه‌وه واژووکراوه، داواده‌که‌ن خولی ئۆلۆمپی داهاتوو له ڕیۆدیجانیرو به‌هۆی بڵاوبوونه‌وه‌ی نه‌خۆشی زیکا بگۆازرێته‌وه یاخود دواخرێت.
ئه‌وانه‌ی واژوویان کردوه بریتین له شاره‌زایانی زیاتر له 20 ووڵات له‌بواری ته‌ندروستی و پزیشکی و ناوه‌ندی ئه‌کادیمی، ده‌ڵین ئه‌نجامدانی ئه‌م خووله "نابه‌رپرسانه و ڕه‌فتارێکی نابه‌چێیه"، له‌نێوان ئه‌وانه‌یشی واژویان کردوه دکتۆر فیلیپ رۆبین ڕاوێژکاری زانستی پێشووی کۆشکی سپیه.