Accessibility links

حیسام دەستپێش: با کوردێک لە زینداندا(کەبودوەند) ببێتە سمبولێک لە پێشوازیکردنی رۆحانیدا لە مەهاباد


Hisam Dastpeysh
Hisam Dastpeysh

حیسام دەستپێش: با کوردێک لە زینداندا(کەبودوەند) ببێتە سمبولێک لە پێشوازیکردنی رۆحانیدا لە مەهاباد

دیارە بەو بارودۆخەی رۆژهەڵاتی کوردستان تێادایە مرۆڤ وە یاخود لایەنەکان بە دووای بەهانەیەکدان کە چالاکیەک ئەنجام بدەن. ئێستاکە گوایە رۆحانی سەرۆک کۆماری ئێران بە نیازی سەردانی شاری مەهاباد دایە، پێشنیاری ئەوە دەکرێت کە بە چ شێوەیەک پێشوازی لێبکرێت.

Kabodvand
Kabodvand

حیسام دەستپێش مامۆستای زانکۆێ سەلاحەدین کە لە فەیس بوکەکەیدا پێشنیاری بەرزکردنەوەی وێنەی کەبودوەندی کردووە بۆ پێشوازیکرن لە رۆحانی لە کاتی سەردانەکەیدا بۆ شاری مەهاباد ، لە هەڤپەیڤینێکدا لەگەڵ بەشی کوردی دەنگی ئەمەریکا دەڵێت" بابەتی سەرەکی کە هاندەر بوو لە مێشکی مندا ئەوە بوو کە ئێمە چۆن بتوانین جۆری ململانی یان بەربەرەکانی خۆمان لەگەڵ کۆماری ئیسلامیدا رێکبخەین، ئاێدیای ئەو بیرۆکە لای من ساز بوو کە ئێمە دەبێ بتوانین لە خەڵکی شارەکان بزاڤێکی شاری سڤیل بخەینە رێ، بتوانین لەگەڵ ئەوەی ژیانی خۆێ دەکات، لەگەڵ ئەوەی کە کاری خۆێ دەکات، لەگەڵ ئەوەی لە جێگە و پێگەی خۆێدایە، بتوانێ جۆرێک لە خەبات، میکانیزمێک لە خەبات بدۆزێتەوە".

کاک حیسام هەر وەها دەڵێت" ئەم جۆرە هەنگاوە زۆرتر سمبۆلیکە، زۆرتر واتایەکی تێدایە، زۆرتر هێمایەکی تێدا کە بەو هێمایە قسە ئەکا، وە هەر وەها چۆن بتوانین رێگایانێک بدوزێنەوە کە خەڵک نەترسێنی وە پێشان بدا کە لە چوارچێوەیەکی حقوقی – سیاسیدا دەتوانی خەباتی بوونی هەبێ یان واتای هەبێ".

کاک حیسام دەشڵێت" بە هەر حاڵ رۆحانی دەچێتە ئەم شارە و خەڵک ناچار ئەکەن ببەنە سەر شەقامەکان، لە حاڵەتێکدا ئێمە توانی ململانیمان نییە، دەبێ چ میکانیزمێک بەکار ببەین کە بتوانێ وەکو بێزاری دەربرینێک بێ، وەکو خواستێک بێ، لەم بیرۆکەیەوە لە بناغەدا وا هاتە ئاراوە، کە ئێمە دەتوانین لە هەمان کاتدا کە بەشداریمان کردووە، لە چوارچێوەیەکدا کە ناتوانێ هیچ زەبر و زەنگێک بەرامبەری بە کار بهێنرێ وە هیچ توند و تیژیەک ئەساسا وجودی نییە، هەم قسەی خۆمان کردووە وە هەم بە شێوەیەک لە شێوەکان بێزاری خۆمان دەربریوە، با ئەوەی کوردێک لە زینداندا وەکو سمبولێک لەم ماجەرایەدا، لەم رەوشەدا بێت".

please wait

No media source currently available

0:00 0:10:20 0:00

XS
SM
MD
LG