Accessibility links

هێمن سەیدی: ئەردوگان سیاسەتەکانی شکەست دەخوا وە تا دێت لە رۆژئاوا دوورتری دەخاتەوە


Hemn Seyedi
Hemn Seyedi

هێمن سەیدی: ئەردوگان سیاسەتەکانی شکەست دەخوا وە تا دێت لە رۆژئاوا دوورتری دەخاتەوە

وەکو لە لایەن چاودێران و شیکەرانەوە باس دەکێت هەرا و هوریاکانی ئەردوگان و یاریەکانی وەکو یاری دۆمینۆ Dominoes لێ هاتووە، هەر دەستێک دەوەشێنێ وە یاخود هەر زارێک دەخات یان ( هەپ بەیاز) ی بۆ دەردەکەوێت وە یاخود دوو شەشی لە دەست دەمرێ. ئاخۆ هۆێ چییە؟ روانینەکانی دوور بین نیین، یان لێکدانەوەکانی درووست نیین؟

Turkey US Syria
Turkey US Syria

هێمن سەیدی لێکۆڵەر و چاودێری کاروباری رامیاری لە هەڤپەیڤینێکدا لەگەڵ بەشی کوردی دەنگی ئەمەریکا دەڵێت " راستە ئەردوگان لە چەند ساڵی رابوردوودا هیچ باشی بۆ نەهاتووە، نە لە کێشەی کۆبانیدا وە نە لە ناردنەوەی دەیان و سەدان هەزار پەنابەری سوری بۆ ناو خاکی رۆژئاوای کوردستان و ئێستاس واێلێهاتووە دەستی بە رادەیەک روو بوە ناچارە راستەوخۆ پشتێوانی لە (جبهە النصرە و احرار الشام) بکات هەتاکو بەو بیانوەوە بێتە نێۆ رۆژئاوای کوردستان، هۆیەکەشی ئەوەیە گۆڕانێکی سەێر لە ئەردوگان دەبینرێ کە ئێستا دیسکۆرس و گوفتمان و ووشەی ئەردوگان زیاتر بە ووشەکانی خومەینی و خامنەیی دەچێت، ئێستا کێشەی ئەردوگان تەنها لەگەڵ کورد نییە بەڵکو لەگەڵ تەواوی جیهان کێشەی هەیە، بۆیە یەک لە یەک سیاسەتەکانی شکست دەخوا وە ئەو هەنگاوەی دوواتریشی شکەست دەبێ و زیاتر لە وڵاتانی رۆژئاوا دووری دەخاتەوە".

کاک هێمن هەر وەها دەلێت" تورکیا یەک بە یەک دۆست و هاوپەیمانە دراوسیەکانی، ناوچەییەکانی و جیهانیەکانی خۆێ خەریکە لە دەست دەدات، تورکیا سەرەرای هەموو ئەو هەڵویستە توندانەی دەیگرێ، بە بڕاوی من لە پاشەکەشەدایە".

کاک هێمن دەشڵێت" ئەمەریکا هێزی کوردی ناسیوە، یەک بە یەک سەرکەوتنەکانی کورد دەبینێ، لە خۆڕاگریەکەی کۆبانیەوە بگرە هەتا ئازادکردنی گرێ سپی، هەتا ئەو هێزەی هێمنی لەو سێ کانتۆنە پێک هێناوە، هەر وەها هاوکات بتوانن لەگەڵ دوو هێزی جیهانی گەورە وەکو ئەمەریکا و روسیا هاوکاری بکەن، بۆیە ئەمەریکا بە زانستەوە، بە ئاگاهیەوە، بە تێگەیشتنەوە ئەو پەیوەندیەی لەگەڵ کورد لە رۆژئاوا دامەزراندووە".

please wait

No media source currently available

0:00 0:08:19 0:00

XS
SM
MD
LG