Accessibility links

هەڵاڵە رافع: ئیسلامییەکان لەبرەودان و سیکولارەکانیش لە پاشەکشێدان


بەپێی راوبۆچونی ئەکادیمیست و شارەزاکان چەند کۆڵەکەیەکی پڕ بایەخ و بنچینەیی هەن کە شوناسی تەواوی کۆمەڵگە لە مەودایەکی شارستانیی جیاوازدا بەرجەستە دەکەن. سەرباری مەودای سیاسی و ئایدۆلۆژی؛ کۆمەڵێک کۆڵەکەی گرنگ هەن وەک کۆمەڵگە و یاسا و دەستور وەک دامەزراوەگەلێکی شارستانی کە سەرجەم چین و توێژەکانی کۆمەڵگە تیایدا هەست بە ژیان و مرۆڤبونی خۆیان بکەن و کولتۆریش وەک هێزێکی شارستانی زیندوو، کە پێکڕا زیندوێتی و دامەزراوەیی کۆمەڵگە رەنگڕێژ دەکەن. بەڵام بەبێ دەستخستنە سەر تەواوی کەمکوڕی و نەهامەتی و کوڵەکە شکستخواردووەکانی ژیانێکی شارستانی شایستە، مۆمکین نییە رەهەندە زیندووەکانی ئەو ئاستە ژیارییە بەرجەستەبکەین.

ئاسۆ جەبار لە دەنگی ئەمریکاوە وتووێژێکی لەگەڵ چالاکوان هەڵاڵە رافع سازکردووە.

سەبارەت بە توندڕەوی ئاینی و ئەو مەلایانەی کە پێشێلکاری بەرامبەر بە مافە شارستانییەکانی مرۆڤایەتی دەکەن، هەڵاڵە رافیع دەڵێت "کاتێک ئەو گروپانە لەناو دەسەڵاتدا بن، لەڕووی یاساییەوە ئەوان مافیان هەیە کە سود لە هەموو ئیمکانیاتەکانی کۆمەڵگە وەربگرن و بڵندگۆکانیش بەدەستیانەوە بێت، کێشەکە لەویادایە، هاوکات نەوەک تەنیا مینبەری مزگەوتەکان ، مزگەوت هی ئەوە. ئەگەر لەناو دەسەڵاتدا نەبێت، کۆمەڵگە یان دەسەڵات بۆی هەیە مۆکەبەرەکەشی دابگرێت، وتاری هەینییەکەی لە حەوشەی مزگەوتەکەدا بێت، بەڵام ئەگەر لەناو دەسەڵاتدا بن ناتوانن ئەوە بکەن، لەبەرئەوەی ئەو بۆی هەیە ئەو کارە بکات."

هەروەها دەڵێت "ئەگەر دەستور و یاسای ئەو وڵاتە بەپێی شەریعەتەکی ئەو داڕێژراوە، کە بەپێی شەریعەتی ئەو دابڕێژرێت؛ ئەوا ئەو دەسەڵاتی هەیە ئەو کارانە بکات شتێکی تازە نیە."

لەدرێژەی وتەکانیدا هەڵاڵە رافع دەڵێت "مەبەستم ئەوە نیە ئێمە شۆک نەبین لە وتاری مەلایەک کە دژی ژن قسەدەکات، من پێموایە وتاری ئەو مەلایەی کە دژی ژن قسەدەکات لەدەرئەنجامی ئەوەی کە ئەوان ئەم هەموو بڵندگۆ فەرمی و نافەرمیانەیان بەدەستەوەیە وایکردووە کە ئەوەی ئەو مەلایە دەیڵێت، لەوانەیە زوربەی کۆمەڵگە وابیربکاتەوە."

لەدەرئەنجامدا دەڵێت "ئیسلامییەکان چونەتە پێشەوە و سیکولارەکان چونەتە دواوە."

تەواوی وتووێژەکە لەم لینکەدایە....

please wait

No media source currently available

0:00 0:14:48 0:00

XS
SM
MD
LG