Accessibility links

موراد مەلەت: نەک هەر مرۆڤ لە سوور کوژرا بەڵکو شارستانیەتیش، ئەمرۆ کورد لە وڵاتی خۆێدا کۆچبەرە


Murat Melet
Murat Melet

موراد مەلەت: نەک هەر مرۆڤ لە سوور کوژرا بەڵکو شارستانیەتیش، ئەمرۆ کورد لە وڵاتی خۆێدا کۆچبەرە

پاش کردارە لەشکەریەکانی مانگانی رابوردووێ سوپای تورکیادا لە شارەکانی سوور – ئامەد، جزیرە، نسیبین، وان، سلۆپی، هەکاری و ناوچەکانی تر، میدیاکان خۆجەیی و جیهانی و رێکخراوەکانی مافی مرۆڤ باس لە کۆمەڵ کوژی و پێشلکاریەکانی مافی مرۆڤ دەکەن.

Cizîrê
Cizîrê

Bajarê Cizîrê
Bajarê Cizîrê

Cizire
Cizire

موراد مەلەت بەرپرسی رێکخراوەی مافەکانی مرۆڤ لە شاری وان لە هەڤپەیڤینێکدا لەگەڵ بەشی کوردی دەنگی ئەمەریکا دەڵێت " تا پێش حەوتی مانگی حوزەیران لەو شارانەی کورد تێدا دەژێ رەوشێکی جیای هەبوو وە پاش حەوتی حوزەیرانی رەوشێکی جیاتری هەیە، کە دەتوانین تا پێش ئەو کاتە بەو پێیەی پرۆسەی ئاشتی لە ئارادا بوو پێشیلیەکی کەمتر هەبوو، بەڵام ئێستاکە ئەو پێشیلیانە رۆژ بە رۆژ و تا دێت زۆرتر دەبنەوە و لە هەر روویێکەوە مافەکانی مرۆڤ ژێر پێی نراوە".

کاک موراد هەر وەها دەڵێت " رۆژانە لە ناو کۆڵانەکان، لە ناو باژێرەکان، لە ناو بازارەکاندا مرۆڤی سڤیل دەکوژرێن و لە راپۆرتەکانی رێکخراوەی ئێمەدا دیاری کراوون، هەر وەها لەو کاتەی شەر دەستیپێکردووە لە سووری ئامەد، جزیرە، گەڤەر بگرە تاکو نیسیبین ماڵ و ئاوایی هاووڵاتیان هەموو تێکدراوە، تاڵانگراوە وە ئەمرۆ وای لێهاتووە گەلی کورد لە وڵاتی خۆێدا کۆچبەرە".

کاک موراد دەشڵێت " راستە لە جزیرە کوشتارێکی زۆر گەورە ئەنجام دراوە نەک هەر لە یەک رووداودا 100 کەس کوژراوون بەڵکو لەوە زۆرتر کوژراوون و لە سووریش نەک هەر مرۆڤ هاتە کوشتن بەڵکو دیرۆک و شارستانیەت هاتنە کوشتن".

please wait

No media source currently available

0:00 0:10:15 0:00

XS
SM
MD
LG