Accessibility links

چەند هێرشی ئاسمانی دەکرێتە سەر ڕێگای سەرەکی سەرهەڵداوان بۆ حەلەب


ڕۆژی یەکشەممە چەند هێرشی ئاسمانی توند کراوەتە سەر تەنها ڕێگای کە بۆ ناوچەکانی ژێر دەستی سەرهەڵداوان دەچێت لە شاری حەلەب، کاربەدەستیکی سەرهەڵداوەکان و چاودێران دەڵێن ئەمەش هەوڵەکانی گەیشتن بەو ناوچەیەی کە نزیکەی 300 هەزار سوریایی لێ دەژین تێک دەدات.

ئەوان دەڵێن فڕۆکە جەنگەییەکانی ڕوسیا ئەم هێرشانەی سەر شاڕیی کاستیلۆ ئەنجام داوە کە هێشتا هاتوچۆی پێدا دەکرا بەڵام مەترسیدار بوو.

ئاژانسی دەنگوباسی ڕۆیتەرز دەڵێت هەتا ئێستا نەتوانروە پەیوەندی بگیرێت لەگەڵ کاربەدەستانی بەرگری حکومەتی سوریا و ڕوسیای هاوپەیمانیان تا بزانن ئەوان چی دەڵێن.

ڕێکخراوەی چاودێری مافەکانی مرۆڤی سوریایی بنکە لە بەریتانیا دەڵێت نزیکەی هەفتەیەکە بە بەردەوامی هێرش دەکرێتە سەر ئەو ڕێگایە بەڵام ئەوەی ڕۆژی یەکشەممە لە هەموی توند تر بوو.

شاری حەلەب نزیکەی 50 کیلۆمەتر دوورە لە سنوری تورکیاوە و لە ئێستادا دابەش بووە لە نێوان هێزەکانی سەر بە حکومەت و ئەو سەرهەڵداوانەی کە هەوڵی ڕووخانی ڕژێمی ئەسەد دەدەن.

XS
SM
MD
LG