Accessibility links

قادر عەزیز: رێکەوتنی یەکێتی و گۆڕان نەخشە رێگایەکە بۆ چارەسەرکردنی قەیرانیەکانی هەرێم


Qadir Aziz قادر عه‌زیز
Qadir Aziz قادر عه‌زیز

هەمیشە باس لەوە کراوە کە سەرکەوتن لە یکگرتندایە وە تا لایەنە کوردیەکان یەکگرتووتر بن لە سەرکەوتن نزدیکتر دەبنەوە. ئاخۆ هاووڵاتیان وە یاخود لایەنەکان چۆن دەڕواننە ئەو جۆرە رێکەوتنەی نێوان یەکێتی وگۆڕان؟

قادر عەزیز سکرتێری حزبی ئاێیندەی کوردستان لە هەڤپەیڤینێکدا لەگەڵ بەشی کوردی دەنگی ئەمەریکا دەڵێت" یەکگرتن واتە یەکخستنەوەی نێۆماڵی کوردی، بە تاێبەتی دوو هێزی سەرەکی لە کوردستان پەیوەندیەکانی خۆیان رێک دەخەنەوە وە هەڵوێستی سیاسیان یەک دەخەن وە نەخشە رێگایەک دەخەنە روو بۆ چارەسەرکردنی قەیرانەکانی هەرێمی کوردستان بۆ ئەوەی هەرێمی کوردستان لەم دۆخە دەرباز بکەن، بۆ ئەوەی ئەم فەرمانرەواییەی کە ئێستا بە بن بەست گەیشتووە، بیگەرێننەوە بۆ فەرمانرەواییەکی تەندرووست، ئەمە رێکەوتنێکی گرنگە بە دڵنیاییەوە".

کاک قادر هەر وەها دەڵێت" لایەنەکان بروا دەکەم هەموویان پشتێوانی لێ دەکەن، پارتی نازانم، ئەگەر بە خۆێدا بچێتەوە، پارتی ئەگەر بگەرێتەوە بۆ حوکمرانیەکی تەندرووست، واز لەو خۆسەپاندنە بێنێ، بگەرێتەوە بۆ حوکمرانیەک لە چوارچێوەی یاسا، لە چوارچێوەی دیمۆکراسی و دامەزراوییەکان ، بە دڵنیاییەوە بە قازانجی پارتیشە، لەبەر ئەوەی ئەم بارودۆخەی هەرێم تێدایە لە بەرژەوەندی پارتیدا نییە".

کاک قادر دەشڵێت" بە راستی ئەم رێکەوتنە نەخشە رێگاێەکە کە کۆمەڵە هەنگاوی تێدایە بۆ چارەسەرکردنی قەیرانیەکانی هەرێمی کوردستان".

please wait

No media source currently available

0:00 0:07:24 0:00

XS
SM
MD
LG