Accessibility links

مێزگرد: کورد لە گۆڕانکاریەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا


لە سەد ساڵ لەمەوبەرەوە کە پەیماننامەی سایکس پیکۆ مۆرکراوە و ئەو ڕێککەوتنانەی تریش کە بە دوایدا هاتوون ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست سەروەختێکی تێنەپەڕاندووە کە بگوترێت ئارامییەکی سەقامگیر هەبووە و هەر بۆیەشە ئەم ناوچەیەی جیهان بە ناوچەیەکی پڕ لە گێرمە و کێشە ناودێر دەکرێت.

هێمن سەیدی
هێمن سەیدی

میوانەکانی مێزگرد:

هێمن سەیدی، نوسەر و شیکەرەوەی سیاسی

پێشڕەو سەید ئیبراهیم، نوسەر و لێکۆڵەر

ئێستاش باس و خواسەکان گەرموگوڕن لەسەر ئەگەرەکانی گۆڕانکاری لە نەخشەی سیاسی ئەم ناوچەیەی جیهاندا، هەر بۆیە یەکێک لە پرسیارە سەرەکییەکان ئەوەیە ئایا تێپەڕبوونی سەد ساڵ بەسەر ئەم ڕێککەوتنەدا دەبێتە هۆکاری پێداچوونەوە پیایدا یان فاکتەری جموجۆڵەکانی لە ناوچەکەدا هەن؟

پێشڕەو سەید برایم
پێشڕەو سەید برایم

ئایا تێرۆریزم بۆتە هۆکارێک بۆ هێنانە ئارای ئەم جۆرە بیرکردنەوانە یان پێداویستی تر وەهایان کردووە ئەم گۆڕانکاریانە لە پێناو ئاشتیدا ببن؟
ئایا بەردەوامی قەیرانی نێوان ئیسرائیلی و فەلەستینییەکان چەندێک کاریگەرییان هەیە بەسەر ڕەوشی کوردەوە لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا؟
وەڵامی ئەم پرسیارانە و ژمارەیەک پرسیاری تریش لە دەقی مێزگردەکەدایە:

please wait

No media source currently available

0:00 0:17:34 0:00

XS
SM
MD
LG