Accessibility links

پشتیوان گوڵپی: ڕێککەوتنی نێوان یەکێتی و گۆڕان بۆ چاکردنی سیستەمی فەرمانڕەوایەتی هەرێمە


پشتیوان گوڵپی
پشتیوان گوڵپی

زۆرێک لە ئەندامانی یەکێتی نیشتمانی کوردستان و بزوتنەوەی گۆڕان ستایشی ئەگەری ڕێککەوتنی نێوانیان دەکەن، بەڵام ئەمە بەو مانایە نییە کە بگوترێت لە دەرەوەی ئەم دوو لایەنە نیگەرانی نین.

پشتیوان گوڵپی، ئەندامی ئەنجومەنی ناوەندی یەکێتی نیشتمانی کوردستان دەڵێت تا ئێستا هیچ لایەنێکی سیاسی لە هەرێمی کوردستان یان لە عێراقیشدا بە فەرمی چ بە باش و چ بە خراپ هەڵوێستی خۆی لەسەر ئەم ڕێککەوتنە ڕانەگەیاندووە و ئەوەی کە تا ئێستا وتراوە وەک دەڵێت لەوانەیە تەنها لەسەر ئاستی کادیر یان ئەندامانی لایەنەکانەوە قسە کرابن.

لە میانەی وتووێژەکەیدا لەگەڵ بەڵێن ساڵح ، پشتیوان گوڵپی ئاماژەش بەوە دەکات کە لە ئەنجومەنی ناوەندی یەکێتی نیشتمانیدا باس لەم ڕێککەوتنە کراوە و سەرنجەکانیش لە ڕێککەوتنەکەدا بە هێند وەرگیراون و دەشڵێت ڕای ئەنجومەنی ناوەندی یەکێتی گەیەندراوەتە مەکتەبی سیاسی کە ئەنجومەن دژ بەو ڕێککەوتنە نییە.

پێشتر بزووتنەوەی گۆڕان و یەکێتی نیشتمانی ڕێککەوتنێکیان لە نێواندا بوو بۆ دابەشکردنی پۆستەکانی پارێزگای سلێمانی لەوانە دوو ساڵ پۆستی پارێزگار بۆ یەکێتی بێت و دوو ساڵی دواییش بۆ گۆڕان.

پشتیوان گوڵپی دەڵێت لە ئەگەری مۆرکردن یان مۆر نەکردنی ئەم ڕێککەوتنەدا یەکێتی نیشتمانی لە ساتەوەختی ڕادەستکردنەوەی پۆستی پارێزگاری سلێمانی قسەیەکی دەبێت.

ئەو قسەیە چی دەبێت؟

پشتیوان گوڵپی دەڵێت "دوور نییە ڕێککەوتنێکی تازە تر نەیەتە ئاراوە"

زانیاری زیاتر لە دەقی وتووێژەکەدایە:

please wait

No media source currently available

0:00 0:06:40 0:00


XS
SM
MD
LG