له دوايين كۆبوونه‌وه‌ى ئه‌نجومه‌نى سه‌ركردايه‌تى پارتى ديموكراتى كوردستان له‌گه‌ڵ مه‌سعود بارزانى سه‌رۆكى هه‌رێم و سه‌رۆكى ئه‌و حيزبه، وه‌ک عارف ته‌يفور ئه‌ندامى مه‌كته‌بى سياسى پارتى ڕايگه‌ياندووه كۆمه‌ڵێک بڕيار ده‌ركراون كه جه‌عفه‌ر ئيمينكى گوته‌بێژى فه‌رمى پارتى و خه‌سرەو گۆران بەپرسی مەكتەبی هەڵبژاردن بگوردرێن و كه‌سانى تر ئه‌م پۆستانه وه‌ربگرن ، هاشم زێبارى مامۆستاى زانكۆى نه‌ورۆز به ده‌نگى ئه‌مه‌ريكاى ڕاگه‌ياند له سيسته‌مى ديموكراتيدا گۆڕين پێشكه‌وتنه و گه‌ر عه‌داله‌ت نه‌بێت پێشكهوتنيش نابێت .
دڵشاد شه‌هاب ئه‌ندامى سه‌ركردايه‌تى پارتى ديموكراتى كوردستان به ده‌نگى ئه‌مه‌ريكاى ڕاگه‌ياند ئه‌و گۆڕانكاريانه ئه‌گه‌ر بكرێن به‌لادان حساب ناكرێن چونكه له‌وانه‌يه هه‌ر يهكێک له ئێمه ئه‌ندامانى سه‌ركردايه‌تى يان مه‌كته‌بى سياسى كاتێک وهزيفهيهكى تر‌ى حكومى يان په‌رله‌مانمان هه‌بێت له‌وانه‌يه قورسايى بۆ ئه‌و هه‌ڤاڵه درۆست بێت و ببێته هۆى ئه‌وه‌ى كه تێكهڵاويهک له كاره‌كانيان دروست بێت، بويه ئه‌گه‌ر گۆڕانكاريه‌كى له‌م بابه‌ته دروست بێت كارێكى زور ئاساييه و ناتوانين بڵێین لادانە لە پۆستێک.
تا ئێستا هيچ كه‌سێک ديارى نه‌كراوه بۆ وه‌رگرتنى ئه‌و دوو پۆسته و به گوته‌ى ئه‌ندامى مه‌كته‌بى سياسى ئه‌و حيزبه بڕیارى ئه‌وه‌ش دراوه ژمارەی لق و ناوچە و رێكخراوه‌كانى پارتى كەم بكرێنەوە كه به‌م شێوه‌يه خەرجییەكانی حیزبیش كەم ده‌بێته‌وه.