Accessibility links

ڕێبەری ئیسرائیل: ئێران گاڵتە بە هۆلۆکۆست دەکات و هەوڵی هۆلۆکۆستێکی تریش دەدات


بنیامین نەتەنیاهو سەرۆک وەزیری ئیسرائیل ڕۆژی یەکشەممە هێرشی زارەکەی کردە سەر ئێران بۆ ئەنجامدانی پێشبڕکێیەکی کاریکاتێری لە ژێر ناونیشانی هۆڵۆکۆست، کە گاڵتە بە جینۆسایدی شەش ملیۆن جولەکە دەکات لەلایەن نازییەکانەوە لە دەمی دووهەم جەنگی جیهانیدا، و دەڵێت کۆماری ئیسلامی ئێران سەرقاڵی ئەنجامدانی یەکێکی تریشە.

ئێران لەمێژەوە پشتیوانی لەو گروپە چەکدارانە دەکات کە پەیوەستن بە لەناوبردنی ئیسرائیلەوە و ڕێبەرەکانی داوای سڕینەوەی ئیسرائیل دەکەن لە سەر نەخشەی جیهان. ئیسرایل ترسی ئەوەی هەیە بەرنامەی ناوکی ئێران ببێتە هەڕەشە بۆ سەر هەبوونی. بەڵام نەتەنیاهو دەڵێت ئیسرائیل تەنها دژی ڕێبازە شەڕانگێزیەکانی ئیران نییە بەڵکو دژی بەهاکانیشیەتی.

لە میانەی کۆبونەوەی هەفتانەی کابینەکەیدا نەتەنیاهو گوتی " ئێران نکوڵی لە هۆلۆکۆست دەکات، گاڵتەی پێدەکات و هەروەها هەوڵی ئەنجامدانی هۆڵۆکاستێکی تر دەدات، و پێموابێت پێویستە هەمو وڵاتان پێکەوە سەرزنشتی ئەمە بکەن".

مارک تۆنەر گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوە، کە لەگەڵ وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا جان کیری لە گەشتێکدایە بۆ عەرەبستانی سعودیە، ڕایگەیاند وڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا نیگەرانی ئەوە بوو کە ئەو پێشبڕکێیە وەکو پلاتفرۆمێک بۆ نکوڵی کردن لە هۆلۆکۆست و نوێ بوونەوەی وتارەکانی دژ بە جولەکە بەکار بێت.

ئەم پێشبڕکێیە لەلایەن ڕێکخراوە ناحکومەییەکان بە پشتیوانییەکی زۆری توندڕەوەکانی ئێران ئەنجام دراوە. پێشبڕکێی ڕابوردوو کە لە ساڵی 2006 ئەنجام درا پشتیوانییەکی زۆری لە لایەن سەرۆک مەحمەد ئەحمەدی نژادەوە لێ کرا کە خۆی توندڕەو بوو و هۆلۆکاستی بە ئەفسانە لە قەڵەم دەدا.

XS
SM
MD
LG