توندڕەوانی داعش بەرپرسیارێتی هێرشێکی خۆکوژییان بۆ سەر دامودەزگایەکی سوتەمەنی سەر بە دەوڵەت لە باکوری بەغدا گرتۆتە ئەستۆ کە لە 11 کەسی تێدا کوژرا و 21 کەسی تریش بریندار بوون.
هێرشبەرێکی خۆکوژ ئۆتۆمبێلە بۆمبڕێژکراوەکەی لە نزیکە دەروازەی کۆمپانیایەکی وەبەرهێنانی سوتەمەنی نزیکەی کاتژمیر 6 ی بەیانی بە کاتی خۆجێیی تەقاندەوە. دوابەدوای تەقینەوەکە ئۆتۆمبێلێکی تری جۆری ڤان کە بەلایەنی کەم 6 تیرۆرستی تێدا بوو بەکەرەستەی تەقەمەنییەوە توانیان بچنە نێو کۆمپانیاکەوە.
پاش نزیکەی کاتژمێرێک لە شەڕ هێزەکانی ئاسایش توانیان ئەو پشتێنە تەقەمەنییەی کە پیاوەکان لە خۆیان بەستبوو پوچەڵ بکەنەوە. بەڵام بەر لە پوچەڵ کردنەوەی ئەوان گڕیان لە یەکێک لە عەمبارەکان بەردابو.
ئاژانسی ئەعماقی سەر بە داعش ڕایگەیاندووە دەستەیەکی سەربازانی "خەلافەت" بەرپرسیار بوو لەو هێرشە.