Accessibility links

شۆڕش حاجی: ڕێککەوتنی نێوان یەکێتی و گۆڕان دژ بە هیچ کەس و لایەنێک نییە


ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان ڕێککەوتنی نێوان یەکێتی و گۆڕانی پەسەند کرد. لەم بارەیەوە شۆڕش حاجی وته‌بێژی فه‌رمی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان دەڵێت " لە ئێستادا ناتوانین ناوەڕۆکی ڕێککەوتنەکە ڕابگەیەنین بەڵام کاتێک کە کەوتە باری واژو کردن ئەو کاتە ڕایدەگەیەنین و بە دڵنیاییەوە پرۆژەکە پرۆژەیەکی گشتگیرە و هەمو جومگەکانی حوکمڕانی و ژیانی سیاسی لە کوردستان لە خۆ گرتووە".

شۆڕش حاجی دەشڵێت ئەم پرۆژەیە لە بەرژەوەندی خەڵکی کوردستاندایە.

لەو وتووێژەدا کە پەیامنێرمان ژیار محەمەد لەگەڵی سازیداوە بەڕێز حاجی دەشڵێت " ڕاستە ئەم ڕێککەوتنە لە نێوان بزوتنەوەی گۆڕان و یەکێتی نیشتیمانی کوردستانە بەڵام چونکە ئەمە پەیوەندی بە دابەش کردنی پلەو پۆست و سەروەتی سامانی خەڵکی کوردستانەوە نییە ئەمە پەیوەندی بە کۆی گشتی سیستەمی حوکمڕانییە لە هەرێمی کوردستان دەرگا بۆ هەمو هێزو لایەنی سیاسی کوردستان کراوە کە بەشداری ئەم ڕێککەتنە بن".

لە درێژەی قسەکانیدا جەختیشی کردەوە کە ئەم ڕێککەوتنە دژ بە هیچ کەسو لایەنێک نییە و هیچ دیوێکی شاراوەی گوماناوی تێدا نییە.

دەقی وتووێژەکەی دەنگی ئەمەریکا لەگەڵ شۆڕش حاجی

please wait

No media source currently available

0:00 0:04:06 0:00

XS
SM
MD
LG