Accessibility links

ئەندامێـکی ئاسایشی سلێمانی لە پەیامنێری دەنگی ئەمەریکا دەدات


ژیار محەمەد پەیامنێری دەنگی ئەمەریکا لە شاری سلێمانی، نیوەڕۆی ئەمڕۆ هەینی گەیشتە نزیک مزگەوتی بەهشتی سەلەفیـیەکان لە گەڕەکی ئیبراهیم ئەحمەد بۆ ڕووماڵکردنی دەنگ‌وباسی ئەوەی ژمارەیەک خەڵکی بەنیازن لە بەردەمی مزگەوتەکە خۆپـیشاندان ئەنجام بدەن بە مەبەستی دەربڕینی ناڕەزایی لە بەرامبەر دروسـتبوونی پەیوەندی لە نێوان خوێندکارێـکی ژن و دکتۆر عەبدول لەتیف ڕێبەری سەلەفیـیەکان کە پـێش نوێژ و وتارخوێنی مزگەوتەکە کە پاشان پەیوەندیەکەی نێوانیان بوو بە هاوسەرگیری.

ژیار دەڵێت کاتێـک گەیشتووەتە نزیک مزگەوتەکە بینویەتی هێزەکانی ئاسایش ناوچەکەیان گرتووە. ئەمیش وەکو پەیامنێری دەنگی ئەمەریکا باجەکەی خۆی نیشان داون، بۆیە ڕێگەیان پـێداوە ڕووماڵی هەواڵەکە بکات. بەڵام کاتێـک لەوەدا بووە کامێراکەی دابمەزرێنێت، کەسێـک بە جلی مەدەنیـیەوە هاتووە و پـێی گوتووە ئەو ئاسایشە و داوای ناسـنامەی لێدەکات، ئەمیش نیشانی داوە، پاشان ئاسایشەکە سەرەڕای ئەوەی زانیبووی ڕۆژنامەوانە و لە لایەن بەرپـرسەکانیـیەوە ڕێگەی پـێداروە ڕووماڵی هەواڵەکە بکات، پـێی گوتووە مۆبایل و کامێرەکەتم بدەرێ، ژیاریش مۆبایل و کامێراکەی نیشان داوە کە هیچ وێنە و ڤیدیۆیەکی نەگرتووە، بەڵام ئاسایشەکە سووربووە لەسەر ئەوەی دەبێت مۆبایل و کامێراکەی ڕادەسـتبکات، ژیاریش ئامادە نەبووە ڕادەستی بکات بەو پـێـیەی هێزەکانی ئاسایشی خۆیان ڕێگەیان پـێ دابوو.

پەیامنێرەکەی دەنگی ئەمەریکا دەڵێت پاشان ئاسایشەکە دەسـتی ڕاستی گرتووە و بایداوە بە توندی و پـێی گوتووە " من ئەتوانم بە شەق لێت بسەنم" ، ئەمیش لە وەڵامدا پـێی وتووە" تۆ ناتوانیت شەق لە من بدەیت، بەڵکو دەبێت تۆ وەکو ئاسایش بمانپارێزیت. ئاسایشەکەش لە وەڵامدا پـێی گوتووە " دەم درێژی مەکە" ، پاشان ژیار داوای لێکردووە دەسـتی بەربدات، بەڵام ئاسایشەکە قسەی پـێ گوتووە، ژیاریش هەر سووربووە مۆبایل و کامێراکەی ڕادەسـت نەکات بەو پـێـیەی هیچ پاساوێـک نیـیە. ئاسایشەکەش لە بەرامبەردا بە دەسـتەکەی دیکەی بە سەری ژیاری کێشاوە و تەنانەت چاویلکەکەشی شکاندووە.

دواتر کۆمەڵێـک ئاسایشی دیکە هاتوون ڕێگەیان لە ئاسایشەکەی هاوکاریان گرتووە کە وەکو ژیار دەڵێت بە نیازبووە شەقیشی لێبدات. هەروەها بەرپـرسی ئاسایشەکان داوای لێبوردنی لە پەیامنێرەکەی دەنگی ئەمەریکا کردووە و گوتویەتی هەڵەکە لە کارمەندەکەی ئەوانەوە بووە و بە دڵنیایـیەوە زیندانی دەکرێت.

please wait

No media source currently available

0:00 0:04:08 0:00

XS
SM
MD
LG