Accessibility links

شەماڵ بەشیری: بە گوڵێک بەهار دا نایە و بە چالاکیەکی سەربازیش پرسی کورد لە رۆژهەڵاتی کوردستاندا یەکلایی نابێتەوە


Shamal Bashiri
Shamal Bashiri

لە پێکدادانەکانی رەبەت لە کوردستانی ئێراندا لە نێوان گەریلاکانی پەژاک – کۆدار( بە پێی پشت راسرکردنی خۆیان) و هێزەکانی سەر بە کۆماری ئیسلامی ئێران، لەسەر تۆرە کۆمەڵایەتیەکان مشت و مرێکی لێ کەوتووەتەوە ئاخۆ کام هێزی کوردی تێدا بەشداری کردووە. ئەگەر پەژاک بە فیرمی دانی پێی داناوە کە ئەوان لەو کردارەدا بەشداریان هەبوە و کاک حەسەن شەرەفی جێگری سکرتێری حیزبی دیمۆکراتی کوردستانی ئێرانیش دەڵێت ئێمە ئەنجامان نەداوە، ئیتر ئەو مشت و مرانە لەسەر چ بنەمایەکە؟

Kodar کۆدار
Kodar کۆدار

شەماڵ بەشیری لێکۆڵەر و چاودێری کاروباری رامیاری لە هەڤپەیڤینێکدا لەگەڵ بەشی کوردی دەنگی ئەمەریکا دەڵێت" لە راستیدا ئەم بارەی کە هاتووەتە ئاراوە لە دەرئەنجامی ئەم قۆناغەیە کە کورد لە کوردستانی رۆژهەڵاتدا تووشی هاتووە، بە درێژایی 30 ساڵی رابوردوو و بە هاتنە سەر کاری کۆماری ئیسلامی ئەو پرۆسەییەی کە پارتەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان تووشی بونە و ئەو تێهەڵچوونەی هاتە ئاراوە وایکرد کە ئاستێک لە سەر خوردگی سیاسی، ئاستێک لە (عقدە) ی سیاسی باڵی کێشاوە بەسەر (فەزای) رۆژهەڵاتی کوردستاندا، بە تاێبەتی لە دووای ئەوەی کە لە پارچەکانی تری کوردستاندا پێشکەوتن و گەشەسەندنی گەورە دەبینرێت".

کاک شەماڵ هەر وەها دەڵێت " ئەم قەیرانەی پارتەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان تێ کەوتوون، ئەم قەیرانیە کاریگەری هەبوە لە سەر ئەندامانی بزوتنەوە سیاسیەکان، لەسەر چالاکوانانی سیاسی رۆژهەڵاتی کوردستاندا و وایکردووە ویست و لێگەرێنێکی زۆر هەیە بۆ جارێکی تر بۆژانەوەی سیاسی، ئەو ویست و لێگەرێنە بەداخەوە لە جیاتی ئەوەی بە شێوازێکی باش کەناڵێزە بکرێ، بە شێوازێکی باش بێت و لە پلاتفۆرمی جودای سیاسی، لەشکەری و رێکخراوەییدا رۆڵ ببێنیتەوە، بەداخەوە سیمایەکی لومپەنی بە خۆوەوە گرتووە و لە تۆرە کۆمەڵایتیەکاندا دوور لە هەموو پێوانەکانی کۆمەڵایەتی، کولتوری، سیاسی، قوناغێک لە شەڕ و باس و نەشەفافسازی سیاسی، رۆژهەڵاتی کوردستانی لێ کەوتووەتەوە".

کاک شەماڵ دەشڵێت" ئەم چالاکیە وا گەورە گراوە، ئەوەندەش گەورە نییە، دەبێ بە یەک شت بزانین بە گوڵێک بەهار دا نایە، بە چالاکیەکی سەربازیش نە رۆژهەڵاتی کوردستان ئازاد دەبێ وە نە پرسی کورد لە رۆژهەڵاتی کوردستاندا یەکلایی دەبێتەوە".

please wait

No media source currently available

0:00 0:11:24 0:00

XS
SM
MD
LG