Accessibility links

دکتۆر ئومێد رەفیق: بژارەکانی مانەوەی کورد لە عێراقدا زۆر سنوردارن


 دکتۆر ئومێد ڕه‌فیق
دکتۆر ئومێد ڕه‌فیق

پرسی پێداچوونەوە بە هاوپەیمانێتییەکانی کورد و هەروەهاش سیاسەتەکانی کورد لە بەغدادا لە پاش ڕووداوەکانی ئەم چەند هەفتەیەی ڕابردووی عێراقدا یەکێکە لە بابەتە گەرموگوڕەکانی باسکردن لە نیوەندە سیاسییەکانی هەرێم و لە نێو ڕای گشتیشدا.

دکتۆر ئومێد ڕەفیق، پسپۆڕی زانستە سیاسییەکان لە زانکۆی سلێمانی دەڵێت دەبوایە زووتر پێداچوونەوە بە سیاسەتەکانی هەرێم لەگەڵ بەغدادا بکرایە لە دوو ڕوانگەوە، یەکەمیان لە ڕوانگەی دەستوریەوە کە هەرێم بە نێوەندەوە بەستراوە ودووهەمیشیان لە ڕوانگەی ئەو بیرکردنەوەیەی بۆ ڕیفراندۆم هەیە و دەشڵێت کورد پێویستی بەوەیە بە هاوپەیمانێتییەکی نوێ یان ڕێککەوتنێکی نوێوە کار لەگەڵ بەغدا بکات، چونکە بەغدا ڕۆژ بە ڕۆژ لە هەوڵی پەراوێزخستنی داواکانی کوردایە.

لە میانەی وتووێژەکەیدا لەگەڵ بەڵێن ساڵح، دکتۆر ئومێد ئاماژەش بەوە دەکات کێشەکە لەوەدایە ئەو ڕێککەوتنانەی پێشتر کراون هیچیان جێبەجێ نەکراون چونکە ئەو ڕەوشەی ڕێککەوتنەکانیان تیادا مۆر کراون کۆتاییان پێهاتووە و پێگەی ئەو لایەنانەش کە ڕێککەوتنەکانیان مۆرکردووە گۆڕانکارییان بەسەردا هاتووە و دەشڵێت بۆ ئەم قەیرانانەی عێراق دەرچە هەیە و ئەمەش کەوتۆتە سەر ئەو ڕۆڵەی ئێران لەم هاوکێشە سیاسیانەدا دەیبینێت.

زانیاری زیاتر لە دەقی وتووێژەکەدایە:

please wait

No media source currently available

0:00 0:06:45 0:00

XS
SM
MD
LG