Accessibility links

سەرۆک وەزیری لیبیا داوا دەکات گەمارۆی چەک و ئابوری لەسەر وڵاتەکەی هەڵگیرێت


سەرۆک وەزیری نوێی لیبیا ڕۆژی یەکشەممە داوای لە کۆمەڵگای نێونەتەوەیی کرد هاوکاری وڵاتەکەی بکەن لە شەڕی دژ بە تیرۆرسمدا، و داواشی کرد گەمارۆی چەکی لەسەر هەڵگیرێت و ئەو سەرمایانەی ئازاد بکرێن کە بە بڕیاری نەتەوە یەکگرتووەکان سڕ کراوە.

ئەم داواکارییەش دواین هەنگاوی سەرۆکی ئەو حکومەتەی لیبیایە کە نەتەوە یەکگرتووەکان پشتیوانی لێدەکات.

لە میانەی قسەکانیدا لە کۆمکاری عەرە ب لە قاهیرە فەیاز ئەلسەراج ڕایگەیاند گەلی لیبیا چەوسێندراونەتەوەو و پێویستە گەمارۆ و چەکو ئابوریش لەسەر وڵاتەکە هەڵگیرێت بۆ شەڕی دژ بە گروپە ئیسلامییە توندڕەوەکان.

گوتیشی " ئەمە مانای نییە کە کۆمەڵگای نێونەتەوەیی پشتیوانی شەڕەکانمان دەکات دژ بە تیرۆرستان و ڕێگەمان لێدەگرێت کە خۆمان پڕ چەک بکەین".

شایانی باسە یەکێتی ئەوروپا هەوڵ دەدات دەسەڵاتی ئەلسەراج زیاد بکات. وڵاتانی ڕۆژئاوا هیوادارن حکومەتەکەی بتوانێت وڵاتەکەی یەکبخاتەوە تا بتوانیت شەڕی دژ بە لایەنەکانی سەر بە داعش بکەن کە لەوێ پێگەی خۆیان بەهێز کردووە.

XS
SM
MD
LG