Accessibility links

ژمارەیەک ئەندامی سوپای پاسداران لە سوریا دەکوژرێن


زیاتر لە 12 ئەندامی سوپاسی پاسداران لەم هەفتەیەدا بەهۆی هێرشەکانی ملیتانەکانەوە لە باکوری سوریا کوژراون ئەمەش دەستێوەردانی قوڵی ئێران لە شەڕی ناوخۆی سوریا نیشان دەدات.

ئێران یەکێکە لە پشتیوانە سەرەکییەکانی سەرۆکی سوریا بەشار ئەسەدە و لە مێژەوە لەگەڵ حزبوڵڵایی لوبنانی سەر بە ئێراندا چەکداریان ناردووە بۆ سوریا تا پشتیوانی لە حکومەت بکەن.

ئاژانسی نیمچە فەرمی فارس لە زاری حسێن عەلی ڕەزایی وتەبێژی سوپای پاسداران لە باکوری هەرێمی مازەندەرانەوە دەڵێت 13 ئەندامیان کوژراون و 21یش بریندار بوون.

ڕەزایی نەیگوت کەی و لە کوێ ئەو ڕووداوە ڕوویداوە بەڵام ئاژانسی نیمچە فەرمی تەسنیم لە زاری وتەبێژێکی سوپاکەوە لە هەمان ناوچە دەلێت ئەوان کاتێک کوژران کە هاوپەیمانێتی یاخیبوان لە ناویاندا بەری نوسڕەش گوندی خانتومانیان کۆنتڕۆڵ کرد.

خان تومان ڕۆژی هەینی کۆنتڕۆڵ کرا پاش دوو ڕۆژی شەڕی قورس کە دەیان کەسی لە ملیتانەکان تێدا کوژران. ئەو شارۆچکەیە لەلایەن هاوپەیمانیەک بە ناوی جەیش ئەلفەتح کە لەلایەن بەرەی نوسەرەو، جوند ئەلئەقسا و ئەحرار ئەلشەمسەوە ڕێبەرایەتی دەکرێت کۆنتڕۆڵ کرا.

ئەم ڕاگەیاندنەش لە تارانەوە لە کاتێکدایە کە کاربەدەستێکی باڵای ئێرانی لە دیمەشق لەگەڵ ئەسەدا کۆبۆوە و پەیمانی دا بەردەوام بن لە پشتیوانی کردنی حکومەتەکەی لە شەڕی پێنج ساڵەی ناوخۆی سوریادا.

عەلی ئەکبەر ولایەتی ڕاوێژکاری ڕێبەری باڵای ئێران ئایەتوڵڵا عەلی خامەنەیی بە ئاژانی دەنگوباسی سانای ڕاگەیاندووە تاران هەمیشە لە پشتی سوریا دەبێت لەبەر ئەوەی وەک گوتویەتی " تیرۆرستان تەنها سوریا ناکەنە ئامانج بەڵکو هەمو کەسی ناوچەکە دەکەنە ئامانج".

بە درێژایی ئەم شەڕەی سوریا ئێران و ڕوسیا پشتیوانیان لە سوریا کردووە. هەموشیان ئەوانە بە تیرۆرست لە قەڵەم دەدەن کە هەوڵی ڕوخانی ئەسەد دەدەن.

XS
SM
MD
LG