Accessibility links

دوو کەسی تر بەهۆی هێرشەکەی سەر جان دۆندار دەستگیر دەکرێن


ئاژانسی دەگوباسی تورکیا دەڵێت دەسەڵاتداران دوو کەسیان دەستگیر کردووە کە پەیوەندییان بەو چەکدارەوە هەیە کە هێرشی کردە سەر ڕۆژنامەوانێکی بە ناوبانگ لە دەرەوەی دادگا بەر لەوەی سزای زیاتر لە 5 ساڵی زیندان بدرێت بەهۆی ڕاپۆرتێکیەوە.

چەکدارەکە ڕۆژی هەینی دوو گوللەی گرتە جان دۆندار، سەرنوسەری ڕۆژنامەی جمهوریەتی ئۆپزسیۆن، بەر لەوەی کە دەستگیر بکرێت. دۆندار زیانی پێ نەگەیشت.

ئاژانسی دەنگوباسی ئەنادۆڵۆ دەڵێت، دوو هاوڕێی ئەو چەکدارە ڕۆژی شەممە دەستگیر کران بە مەبەستی لێکۆڵینەوە لەگەڵدا کردنیان.

دۆندار تاوانبار کراوە بە ئاشکرا کردنی نهێنی دەوڵەت لە ڕاپۆرتەکاندیدا کە لە ڕۆژنامەی جمهوریەتدا بڵاو کراوەتەوە و نوسیویەتی حکومەت بە قاچاغ چەک دەداتە سەرهەڵداوانی سوریا. یەکێک لە هاوکارەکانی لە ئەنکەرە ئێردەم گول سزای پێنج ساڵی زیندانی بەسەردا سەپێندراوە.

ئەم دۆسێیەش نیگەرانی لەسەر ئازادی ڕاگەیاندن لە تورکیا زیاد کردووە.

XS
SM
MD
LG