Accessibility links

موسوڵمانێک دەبێت بە شارەوانی لەندەن


سادق خان، لە پارتی کاری بەریتانیا، بوو بە یەکەم شارەوانی موسوڵمان لە پایتەختی وڵاتێکی گرنگی ڕۆژئاوا، پاش ئەوەی توانی لە زاک گۆڵدسمتی کۆنەپارێزی ڕکابەری بباتەوە لە هەڵمەتەکانی بۆ بوون بە شارەوانی لەندەن.

ئەنجامەکانی هەڵبژاردن شەوی هەینی ڕاگەیەندرا کە تیایدا نیشان درا دنیشتوانی لەندەن دەنگیان بە خان داوە.

هەڵبژاردنی خان بۆ شارەوانی پایتەختی بەریتانیا کۆتایی هێنا بە دەسەڵاتی هەشت ساڵەی کۆنەپارێزەکان لەو شارە. لە میانەی وتاری پەسەند کردنی پۆستەکەدا خان باسی خۆی کرد کە لە ئاواییەکانی حکومەت بۆ ئەوە کەسانەی کە داهاتیان کەمە گەورە بووە و گوتی هەرگیز لەو بڕوایەدا نەبوو کەسێکی وەکو ئەو ڕۆژێک ببێت بە شارەوانی لەندەن. گوتی " من دەمەوێت هەمو کەسێکی ئەم شارە ئەو دەرفەتەیان بۆ بڕەخسێت کە بۆ من و خێزانەکەم ڕەخسا نەک تەنها دەرفەتی ئەوەی ڕزگارت بێت بەڵکو دەرفەتی ئەوەی سەرکەوتوو بیت".

شارەوانەکانی شارەکانی سەرانسەری جیهان لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر پیرۆزباییان لێ کردووە.

شارەوانی نیو یۆرک بل دی بلاسیۆ دەڵێت خوازیارە لە نزیکەوە کاری لەگەڵدا بکات.

شارەوانی پاریس ئان هیدالگۆ دەڵێت مرۆڤایەتی و تێگەیشتنی خان لە بەرژەوەندی دانیشتوانی لەندەندا دەبێت.

هەڵبژاردنی سادق خان وەکو یەکەم شارەوانی موسوڵمانی لەندەن نیشانی گۆڕانکارییە بۆ بەریتانیا و نزیکەی 3 ملیۆن دانیشتوانەکەی.

کاردارێکی تەمەن 69 ساڵان لە گەڕەکێکی گەورەی زۆرینە موسوڵمانی ڕۆژهەڵاتی لەندەن بە ناوی محەمەد دەڵێت " ئەو موسوڵمانەو ئێمەش موسوڵمانین ئەمە دەرفەتێکی مەزنە بۆ موسوڵمانەکان".

ژمارەیەک لەو کەسانەی کە دەنگیان بە خان نەدابوو بە دەنگی ئەمەریکایان ڕاگەیاندووە دەنگنەدانی ئەوان بۆ خان بەهۆی وەفاداریان بووە بۆ کۆنەپارێزەکان نەک بەهۆی جیاوازی نژادی و ئاینی.

XS
SM
MD
LG