لەشکری تورکیا لە بەیاننامەیەکدا ڕادەگەیەنێت ڕۆژی یەکشەممە 63 ئەندامی ڕێکخراوەی دەوڵەتی ئیسلامییان لە سوریا کوشت پاش ئەوەی لە بنکەی سەربازی ئەنجیرلیکی باشوری تورکیاوە هێرشی تۆپ و هێرشی ئاسمانی فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی ئەنجام دا.
میدیای دەوڵەتی تورکیا ڕایگەیاند هێرشەکان چەند دەزگایەکی هاوێژتنی موشەکی لەناوبرد. بە پێی ڕاپۆرتێک تۆپبارانەکە 34 توندڕەوی داعشی کوشتووە، هاوکات هێرشە ئاسمانییەکانیس 29 ی تری تێدا کوژراوە.
ئەم هێرشەی تورکیا لە کاتێکدایە کە لە ناو سوریاوە موشەک دەگیڕێتە شاری کلسی تورکیا کە لەسەر سنوری سوریایە. هێشە موشەکییەکان 8 کەسی بریندار کردووە.
لە ڕووداوێکی جودادا ڕۆژی یەکشەممە ئۆتۆمبێلێکی بۆمبڕێژکراوە لە بەردەم باڵەخانەیەکی پۆلیس لە غازیعەنتاب، شارێکی تری تورکیا لە سەر سنوری سوریا، تەقییەوە. دوو پۆلیس کوژران و 22 کەسی تریش بریندار بوون.
هەتا ئامادە کردنی ئەم هەواڵە هیچ کەس و لایەنێک بەرپرسیارێتی هێرشەکەی نەگرتۆتە ئەستۆ هەرچەندە بڕوا دەکرێت کە کاری داعش بوبێت چونە دوو تەقینەوەی هاوشێوەیان لە ئەستەنبوڵ ئەنجام داوە.