Accessibility links

بەهۆی تەقینەوەیەک لە عێراق 13 کەس دەکوژرێن


کاربەدەستان ڕادەگەیەنن ئۆتۆمبیلێکی بۆمبڕێژکراو تەقیوەتەوەو بۆتە هۆی کوشتنی 13 کەسی شیعە ئاینزا کە بەشداریان دەکرد لە ڕێوڕەسمێک بۆ ساڵڕۆژی کۆچکردنی ئیمام موسا ئەلکازم.

ئەفسەرێکی پۆلیس دەڵێت ئۆتۆمبیلە پارکراوەکە دەستبەجێ پاش نیوەڕۆ لە ناوچەی سەعیدییەی باشوری رۆژئاوای بەغدا تەقیوەتەوە. لەدرێژەی لێدوانەکەیدا گوتیشی کە 28 کەسی دیکەش بریندار بوون.

شایەنی باسە دەیان هەزار شیعە مەزهەب تێکڕا ئەم هەفتەیە دەکەونە ڕێ و سەردانی مەزارگەی کازمییە دەکەن لە باکوری بەغدا کە هەشتهەمین ئیمامی شیعەکانە بە ناوی ئیمام موسای کازمی لەو مەزارگەیە نێژراوە. هێزەکانی ئاسایش رێگە هەرە سەرکییەکانیان داخستووە لە بەغدا بۆ بەرگرتن لە هەر کردەوەیەکی هێرشبەرانە.

XS
SM
MD
LG