Accessibility links

پێشمەرگە لەگوندەكانى ڕۆژئاواى بەشیر سەنگەر لێدەدات


پاش كۆنترۆڵ كردنەوەى گوندى بەشیرى باشورى كەركوک، هێزى پێشمەرگە ئەو گوندە ڕادەستى ئەو هێزەى حەشدى شەعبى دەكات كە لەبنەڕەتدا خەڵكى ئەو گوندە و ناحیەى تازە خورماتوون.

لیوا محەمەد قادر فەرماندەى پێشمەرگە لەباشورى كەركوک، بە دەنگى ئەمەریكاى ڕاگەیاند"پێشمەرگە دوو گوندى ترى لە ڕۆژئاواى گوندى بەشیر كۆنترۆڵ كردووە و لەو گوندانەدا سەنگەر لێدەدات و جێگیر دەبێت."

بەڕێز قادر گوتیشی "ئەو هێزەى حەشدى شەعبى کە لە ناوچەكەن، دەتوانن بڕۆنە ناو بەشیر چونكە خەڵكى گوندەكەن."

پاش ئەوەی ڕۆژی شەممە هێزى پێشمەرگە بەهاوكارى فڕۆكەكانى هاوپەیمانان گوندى بەشیرى كۆنترۆڵ كرد، شەوى ڕابردوو داعش چەند هێرشێكى بۆ سەر پێشمەرگە ئەنجامدا بەڵام لەلایەن پێشمەرگەوە تێكشكێندرا.

بەپێى زانیارییەكانى دەنگى ئەمەریكا ، هەندێک ئاڵۆزى لەسەر هەڵكردنى ئاڵاى كوردستان و ئاڵاى توركمانى لەبەشیر لەنێوان پێشمەرگە و حەشد ڕوویداوە، بەڵام دواتر دۆخەكە هێور كراوەتەوە.

لیوا محەمەد قادر دەشڵێت "ئەو ئاڵۆزیانە لەوانەیە لەنێوان چەند كەسێكدا ڕوویاندابێت."

لەبەرانبەردا نەجات حسێن فەرماندەى هێزەكانى حەشدى شەعبى لەكەركوک، ئاماژەى بەوەكرد پێشمەرگە 85% ڕۆڵى هەبووە لەگرتنەوەى گوندى بەشیردا و گوتی "ئێمە ئاساییە بەلامانەوە پێشمەرگە بمێنێتەوە لەبەشیر یان نا ، چونكە لەیەک سەنگەرداین."

گوندى بەشیر گەورەترین گوندى توركمانى شیعە نیشینى پارێزگاى كەركوكە و لەماوەى دوو ساڵى ڕابردوودا حەشدى شەعبى بۆى كۆنترۆڵ نەكراوە، بەڵام هێزى پێشمەرگە بە هاوكارى فڕۆكەكانى هاوپەیمانان لەبن دەستى داعش دەریهێنا

please wait

No media source currently available

0:00 0:02:43 0:00
Direct link


.

XS
SM
MD
LG