Accessibility links

عێراق :داهاتی هەناردەکردنی نەوتی مانگی چوار زیادی کردووە


عێراق ڕادەگەیەنێت هەناردەی نەوتی خاوی بەڕێژەی لەسەدا 2.3 زیادیکردووە بەراورد بە مانگی ڕابردوو لەمیانەی قەیرانێکی ئابوری سەختدا کە وڵاتەکەی گرتووتەوە.

عاسم جیهاد گوتەبێژی وەزارەتی نەوت ڕۆژی یەکشەممە ڕایگەیاند هەناردەی ڕۆژانەی نەوت گەیشتبوو بە 3.364 ملیۆن بەرمیل لەمانگی ڕابردوودا، کە داهاتەکەی 33.257 دۆلار بۆ هەر بەرمیلێک بوو. لەو دەمەی بودجەی عێراق بۆ ساڵی 2016 لەسەر بنەمای نرخی 45 دۆلار بۆ هەر بەرمیلیک دانرابوو.

جێی باسە عێراق چوارهەمین گەورەترین یەدەکی نەوتە لە جیهاندا و داهاتی نەوتی لەسەدا 95 ی بودجەیەتی. ئابوری عێراق بەشێوەیەکی بەرچاو شکستی خوارد بەهۆی نزمبوونەوەی نرخی نەوت لە کاتێکدا بەغدا بەرەنگاری گروپی دەوڵەتی ئیسلامی و یاداعش دەبێتەوە.

XS
SM
MD
LG