Accessibility links

خۆپیشاندەران هێرش دەکەنە سەر پەرلەمانی عێراق


.
.

سەدان خۆپیشاندەر بەسەر دیوارەکانی دەوروبەری ناوچەی سەوزی بەغدا سەرکەوتن و بۆ یەکەم جار ڕۆژی شەممە هوروژمیان بردە نێو پەرلەمانی عێراقەوە. خۆپیشاندەران ئاڵای عێراقیان بەرز کردبۆوەو دروشمی دژە حکومەتیان دەوتەوە.

ئەمە چوونە نێو ناوچەی سەوزەوە دەبێتە ئاڵۆزبوونێکی گەورەی قەیرانی سیاسی لە عێراق دوابەدوای چەندین مانگی خۆپیشاندان دژە حکومەت. خۆپیشاندەران سەر بە مەلای ناوداری شیعەکان موقتەدا ئەلسەدرن. ناوچەی سەوزی بەغدا شوێنی حەوانەوەی زۆربەی وەزیرەکان و باڵیۆزخانە بیانییەکانە.

سەرلەبەیانی ڕۆژی شەممە ئەلسەدر سیاسەتمەدارانی عێراقی تاوانبار کرد بەهۆی ئەوەی ڕێگری لە هەوڵەکانی چاکسازی و شەڕی گەندەڵی دەکەن و سەرمایەی وڵات بە فیڕۆ دەدەن. هەرچەندە سەدر داوای توندوتیژی نەکرد لە لێدوانەکانیدا بەڵام بە ماوەیەکی کورت پاش ئەوە پشتیوانەکانی دەستیان بە توندوتیژی کردو هەڵگژان بەسەر دیوارەکانی ناوچەی سەوزدا.

پاشان ژمارەیەک لە گەنجەکان بەر بەستەکانیان لاداو خۆپیشاندەرانیش چوونە ناوچەی سەوزەوە. گرتە ڤیدیۆییەکانی کە بە تەلەفۆنی دەستی گیراوە و لە سەر تۆڕە کۆمەلایەتییەکاندا بڵاو کراوەتەوە نیشان دەدەن دەیان گەنج لە هۆڵەکانی پەرلەمان ڕادەکەن و دروشم دەڵێنەوەو پشتویانی لە سەدر دەکەن و داوای هەڵوەشاندنەوەی حکومەت دەکەن.

XS
SM
MD
LG