Accessibility links

فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا هێرش دەکەنە سەر پەکەکە


لەشکری تورکیا ڕادەگەیەنێت هێرشی ئاسمانی لە نیوەشەودا دژ بە سەرهەڵداوە کوردەکان لە باکوری عێراق و باشوری ڕۆژهەڵاتی تورکیا ئەنجام داوە.

ئاژانسی دەنگوباسی ئەسۆشیەیتد ڕادەگەیەنێت ئەو هێرشەی کە نزیکەی 3 کاتژمێر درێژخایان ناوچەکانی ئاڤاشین، خواکورک و قەندیلی گرتەوە.

فڕۆکەکانی لەشکری تورکیا هێرشیان کردە سەر ناوچەی شەرناخیش لە باشوری ڕۆژهەڵاتی تورکیا.

بەیاننامەیەکی لەشکری کە ڕۆژی شەممە لە ئاژانسی دەنگوباسی ئەنادۆڵۆی دەوڵەت بڵاو كراوەتەوە دەڵێت چەند مۆڵگەیەکی سەرهەڵداوەکان لەناو براون. تورکیا لەگەڵ هاوپەیمانانی ئەمەریکا و یەکێتی ئەوروپا پەکەکە بە ڕێکخراوێکی تیرۆرستی لە قەڵەم دەدەن.

XS
SM
MD
LG