Accessibility links

گۆران گەوهەر: مەبەستی حەشدی شەعبی دەستگرتنە بەسەر دوزخورماتودا هەرگیزیش دەرناچن


گۆران گەوهەر
گۆران گەوهەر

لە پاش ڕێککەوتنەکەی نێوان هێزی پێشمەرگە و حەشدی شەعبی ئێستا دەگوترێت تا ئەندازەیەک ڕەوشی شاری دوزخورماتو ئارامە.

وەک ئەفسەرێکی هێزی پێشمەرگە لەو ناوچەیە دەڵێت ئەمە پێنجهەمین ڕێککەوتنە تا ئێستا لە نێوان هەردوو لادا کرابێت بەڵام هەموو جارێک کێشەی تری بە دوادا هاتووە و هەر بۆیەشە دانیشتوانی دوزخورماتو بڕوایان بە ڕێککەوتن نەماوە.

گۆران گەوهەر دەڵێت لە پاش هەر ڕێککەوتنێک جارێکی تر شەڕ هەڵگیرساوەتەوە و هۆکارەکەشی دەگەڕێنێتەوە بۆ ئەوەی کە حەشدی شەعبی وابەستەی ڕێککەوتنەکان نابێت.

ئەم ئەفسەرەی هێزی پێشمەرگە وەک باس دەکرێت یەکێکە لەوانەی بەپێی ڕێککەوتنەکە پێویستە لە شاری دوزخورماتوو دووربخرێتەوە، بەڵام وەک دەڵێت ماڵەکەی تەنها ماڵی کوردە لەو ناوچەیەی لێی دەژی و بەهۆی هەوڵە جۆراوجۆرەکانی حەشدی شەعبیەوە ماڵە کوردەکانی تر ناوچەکەیان چۆڵکردووە و دەشڵێت لەم ماوەیەی ڕابردوودا بەچەند شێوازێک هێرش کراوەتە سەر ماڵەکەی و هەر ماوەتەوە تیایدا .

حه‌شدی شه‌عبی
حه‌شدی شه‌عبی

ئەفسەر گۆران دەڵێت هەرچەندە تا ئێستا بە فەرمی لەو بڕیارە ئاگادار نەکراوەتەوە بەڵام دەشڵێت ئەگەر بزانێت بە ڕۆیشتنی لە دوزخورماتو ئارامی دەگەڕێتەوە ئەوا دەستبەجێ هەموو شتێک جێدەهێڵێت بەڵام دەشڵێت با ئەو بڕیارە بۆ خەڵکی دوز بمێنێتەوە، و جەختیش دەکاتەوە لەوەی هەرگیز ئامادە نییە بە فشاری حەشدی شەعبی شوێنەکەی چۆڵ بکات، وەک دەڵێت ئەگەر بشکوژرێت.

بەڵێن ساڵح وتووێژی لەگەڵ ئەفسەر گۆران گەوهەر کردووە.

زانیاری زیاتر لە دەقی وتووێژەکەدایە:

please wait

No media source currently available

0:00 0:04:15 0:00

XS
SM
MD
LG