Accessibility links

شلێر باپیری: ئاینی ئیسلامیش مەملەکەتی ژنی لە ناو ماڵدا کورت کردۆتەوە


شلێر باپیری
شلێر باپیری

شەپۆلێکی زۆری پەنابەران لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستەوە ڕوویان لە ئەوروپا کردووە و زۆربەی پەنابەرانیش ژنن.

ئایا ئەم شەپۆلە و بە تایبەتیش کۆچی ژنان چەندێک کاریگەری دەبێت لەسەر گۆڕینی ڕوانگەکان بەرامبەر ژنان؟

ئەم کۆچکردنە کە لە ناوچەیەکی وەک ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستەوە بۆ ڕۆژئاوایە، بمانەوێت و نەمانەوێت جۆرێک لە پێکدادانی بیرکردنەوەکان دێنێتە ئاراوە لەو سۆنگەیەوەی ڕۆژهەڵاتی ناوین بەو هەموو کۆت و بەندەیەوە و ڕۆژئاواش بە کراوەیی خۆیەوە.

شلێر باپیری، نوسەر و چالاکوان دەڵێت لەوبڕوایەدا نییە کۆچکردن بۆ ڕۆژئاوا هیچ گۆڕانکارییەک لە ڕوانگەکاندا بەرامبەر ژنان بێنێتە ئاراوە واتە لەو دیدەی کە لە ژن دەڕوانێت لە کاتێکدا دەرفەتێکی زۆر باش ڕەخساوە تا ژن بتوانێت ناسنامە و شوناسی خۆی ببینێتەوە و دەشڵێت ژنان نەیانتوانیوە تا ئێستا سود لە دەرفەت لە وڵاتێکی دیموکراسیدا ببینن بۆ نۆژەن کردنی هزر و لادانی هزرە کۆنەکان و ئەڵبەتە بۆ بەرەنگاربوونەوەی ئەو هزرە کۆنانە پێویستی بە بوێری هەیە.

شلێر باپیری ئاماژەش بەوە دەکات چونکە هەژموونی پیاو سالاری لە ناو پەنابەراندا لە وڵاتانی ڕۆژئاواشدا ئامادەیی هەیە و هێشتاش ژن ترسی لە بنەماڵە و لە ناوزڕاندن و لە زۆر شتی تر هەیە و دەشڵێت " بۆیە تا ئەو ترسە لە بوونماندا هەبێت، تا ئەوەی بۆمان گرنگ بێت چۆن دڵی پیاوەکانمان خۆشبکەین و بیر لە خانەوادە بکەینەوە لە خۆمان نەکەینەوە، ئەوا ئیتر هیچ کاریگەرییەکمان نابێت."

لە میانەی وتووێژەکەیدا لەگەڵ بەڵێن ساڵح، شلێر باپیری باسیش لەوە دەکات لەناو کۆمەڵگاکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا ڕونگەکان بۆ ژنان وەک یەکن، فارس بێت، عەرەب بێت، کورد بێت، تورک بێت هیچ جیاوازییەک نییە لەو ڕوانینانەی بۆ ژنان هەیانە و ئازارەکانی ژنانی هەر یەکێک لەو کۆمەڵگەیانەش وەک یەکن.

زانیاری زیاتر لە دەقی وتووێژەکەدایە:

please wait

No media source currently available

0:00 0:14:44 0:00

XS
SM
MD
LG