Accessibility links

کۆڕاڵ نوری: ئەگەر دەسەڵات دەسەڵاتێکی ڕاستەقینە بووایە ئەوا لەسەر پێشێلکارییەکان دەهاتە دەنگ


 کۆڕاڵ نوری
کۆڕاڵ نوری

ڕێکخراوە ناوخۆییەکان و نێونەتەوەییەکانی داکۆکی لە مافەکان و ئازادییەکانی ڕۆژنامەوانان دەکەن ساڵانە لە ڕاپۆرتەکانی خۆیاندا باس لە دەسەڵاتی سیاسی هەرێمی کوردستان دەکەن سەبارەت بەو پێشێلکاریانەی بەرامبەر ڕۆژنامەوانان دەکرێن.

تەمەنی ڕۆژنامەوانی کوردی دەگاتە 118 ساڵ و یەکێکیش لە پرسیارەکان ئەوەیە ئایا میدیای کوردی کاریگەری هەبووە بەسەر کۆمەڵگەوە؟

کۆڕاڵ نوری، نوسەر و ڕۆژنامەوان دەڵێت بەڵێ ڕۆژنامەوانی کوردی کاریگەری خۆیی هەبووە و چەند هەنگاوێک کۆمەڵگای کوردی بەرەوپێش بردووە و کاریگەریشی هەبووە بە تایبەتیش میدیای ئەهلی و میدیای ئازاد ئەو ڕۆڵەیان گێڕاوە و دەشڵێت قەیرانی دارایی وەک چۆن کاریگەریی هەبووە لەسەر تەواوی کۆمەڵگا، کاریگەری نەرێنی زیاتری هەبووە بەسەر میدیای ئازادەوە و ئاماژەش بە ڕۆژنامەی هاوڵاتی دەکات وەک یەکەم ڕۆژنامەی سەربەخۆ لە هەرێم و لە عێراقیشدا و داخستنی ئەم ڕۆژنامەیە بە کارەسات ناودێر دەکات.

کۆڕاڵ دەڵێت کارەساتێکی گەورەیە کاتێک باس لە دیموکراسی دەکەیت میدیای ئازاد لە پاشەکشەدا بێت و ئەم پاشەکشەیەش گورزێکی کوشندەیە لە دیموکراسی و لە مافی هاوڵاتیان و ڕەخساندنی دەرفەتیشە بۆ پێشێلکاری زیاتر بەبێ ئەوەی کەس لێی بێتە دەنگ و دەشڵێت لایەنی دەسەڵات هیچ هەڵوێستێکی نییە بەرامبەر کوشتن و دەستگیرکردن و پێشێلکارییەکانی بەرامبەر ڕۆژنامەوانان دەکرێن و دەشڵێت تەنانەت ئەگەر هەڵوێستێکیشی هەبێت ئەوەندە شەرمنانەیە کە دەسەڵات خۆیشی باسی ناکات.

لە شاری کەرکوک، قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرەک وەزیری حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند کە "ڕۆژێک دێت بکوژانی ڕۆژنامەوانان دەستگیربکرێن."

کۆڕاڵ نوری دەڵێت ئەگەر هەر کەسێکی تر ئەو جۆرە لێدوانەی بدایە ئاسایی بوو بەڵام جێگری سەرۆکی حکومەت کە لە لوتکەی دەسەڵاتدایە چاوەڕوانی ئەو ڕۆژە بێت، ئیتر چۆن مافی میللەت بە دەست دێت.

بەڵێن ساڵح وتووێژی لەگەڵ کۆڕاڵ نوری، نوسەر و ڕۆژنامەوان کردووە.

زانیاری زیاتر لە دەقی وتووێژەکەدایە:

please wait

No media source currently available

0:00 0:07:54 0:00

XS
SM
MD
LG