Accessibility links

دادگای تورکیاو تاوانبار کردنی ڕوناکبیران


سەدان کەس لەخانەی دادگای سەرەکی ئیستانبوڵ گردبونەوەیەکیان ئەنجامدا کە بە فیستیڤاڵی یاسا ناسێنراو دیاری کرا. ئەم گردبونەوەیە بۆ هاودەنگی بوو بۆ چوار لە ئاکادیمییەکان و دووان لە ڕۆژنامەنوسەکان کە ڕووبەڕووی سزای تێرۆر بونەتەوە. جان دۆندار سەرنوسەری ڕۆژنامەی جمهورییەت، کە یەکێکە لە کۆی دوایەمین ئەو ڕەوتە ڕۆژنامەوانییەی کە ڕەخنەیان لە حکومەت دەگرت، هەروەها هاوکارەکەی بە ناوی ئەردەم گوڵ کە سزای 30 ساڵ زیندانیان بە سەردا سەپاندن.

دادگای گشتی ئەو دوو ڕۆژنامەنوسەی تاوانبار کردووە بە سیخوڕیکردن و کارکردن لەگەڵ رێکخراوە تێرۆریستییەکاندا لەڕاپۆرتێکدا کە وای نیشان دەدەن کە تورکیا چەکی بە قاچاخ ڕەوانەی سەرهەڵداوانی سوریا کردووە. پاش لێپێچینەوەیەکی کورتخایەن، کەیسەکەیان دواخرا بۆ مانگی داهاتوو.

دۆندار بە بە باوەڕبوون بەخۆیەوە وتبووی بە پێشوازییەوە ئەم کەیسە قبوڵ دەکات کە هاوشێوەی کەیسی ئەکادیمییەکانە.

ئەو وتی کە ئەمڕۆ پتر پێکەوە بەهێزترین و هەروەها درێژەی دایەو وتی "من لەو باوەڕەدام کە ئۆپۆزسیۆن و بەڕەنگاربوونەوە لە بەر دەرکی کەیسەکانی دادگاوە دەستپێدەکات، ئەمە بۆیە ئاوا ڕوودەدات".

ئێستاکە دۆندار بە نهێنی دادگاییدەکرێت، ئەو بڕیارەی کە دادگا رایگەیاند دوابەدوای هاتنی چەندین شاندی دیبلۆماسی دەرەکی بوو کە ئامادەبوون لە یەکەمین دانیشتنی دادگاکەدا. سەرۆکی تورکیا رەجەب تەیب ئەردۆگان داوای کردبوو کە ئەو رۆژنامەنوسانە لێپێچینەوان لەگەڵدا بکرێت و هاوکات ناڕەزایی دەربڕی بەرامبەر بوونی دیپلۆماتەکان.

ستوننوسی سیاسی سەمیح ئادز لە بڵاوکراوەی جمهورییەت و ماڵپەری ئەلمۆنیتەر، دەڵێت ئەم کەیسە بۆ ئەردۆگان بووەتە شەڕێکی دیبلۆماسی.

"ئەردۆگان زۆر بە روونوئاشکرایی وتبووی کە دۆندار باجی ئەمە دەدات و باجی گرانی ئەمە دەدات. هەروەها ئەم وتانەی لەبەردەم رایگشتیدا و بۆ دەنگدەرەکانی خۆیدا راگەیندووە، من لەوباڕەدام کە ئەو هەستدەکات بەم شێوەیە پاڵێک دەنێت بۆ پێشەوە و بەشێوەیەک لەشێوەکان دەکارێت جان دۆندار تاوانبار بکات."

هەروەها ئەردۆگان هەزار و سەد ئەکادیمی بە فەرمی تاوانبار دەکات لەبەرەئەوەی ناڕەزایینامەیکیان واژۆکردبوو بۆ کۆتاییهێنان بە هێرشکردنە سەر پەکەکە و گەڕاندنەوەی گفتوگۆی ئاشتیانە. رۆژی هەینی هەر چوار کەسەکە لە دادگا بە تاوانی پوڕوپاگەندەکردن بۆ تیرۆر فەرمانی 7 ساڵ بەندکردنیان بەسەردا سەپێنرا.

لەدادگاکە تاوانبارکراوان جارێکی دیکە هاوپشتی و هاودەنگی خۆیان دووپاتکردەوە بۆ ناڕازیینامەکە و داوای بێتاوانی خۆیان کرد. بەڵام دادگا داواکارییەکانی رەتکردنەوە، بەڵام لە بەندیخانە ئازادیکردن. توێژەرەوەیەکی خەڵکی تورکیا (ئەمما سانچلەر) لە ماڵپەرکە کە بنکەی سەرەکییان لە ولایەتە یکگرتووەکانی ئەمریکایە بۆ چاودێریکردنی مافەکانی مرۆڤ دەڵێت کەیسەکانی دادگا تێکڕا بەشێکن لەو نیگەرانیانەی کە یاسای دژە تیرۆرن و تورکیا بەکاریاندەهێنن.

"لەبنەڕەتدا ئەمە ئەوە دەگەیەنێت تۆ دەتوانیت ڕەخنە لەهەر حکومەتێک بگریت یان هەر دژبەرێکی سیاسی لە گۆڕەپانەکەدا و بەشێوەیەک لە شێوەکان دۆخەکە بارهێن دەکەن بە تێکئاڵۆزکردنی دەستەواژەی تێرۆریزم. لەبەرئەوە ئەمە هەنگاوێکە زۆر جێی نیگەرانییە."

هاوپەیمانە ئەوروپی و ئەمریکییەکانی تورکیا دەنگی نیگەرانیان زیاتر بوو سەبارەت بە ئازادی رادەربڕین و مافەکانی دیکەی مرۆڤ لەتورکیادا، بەڵام ئانکەرە چاوپۆشی لە نیگەرانی ئەوان دەکات و دەڵێت رووبەڕووی بێهاوتاترین هەڕەشەی تیرۆر بۆتەوە لەلایەن سەرهەڵداوانی کورد و میلیتانتەکانی داعشەوە.

please wait

No media source currently available

0:00 0:03:11 0:00


XS
SM
MD
LG