Accessibility links

ڕؤژنامەوانێکی هۆڵەندی لە تورکیا دەستگیر دەکرێت


سەرلەبەیانی ڕۆژی یەکشەممە ، پۆلیسی تورکیا ڕۆژنامەوانیکی هۆڵەندی کە لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر سوکایەتی بە ڕەجەب تەیب ئەردۆغان کردبوو لە ماڵەکەی خۆیدا لە تورکیا دەستگیر کرد .

ڕۆژنامەوانی ناسراوی ڕۆژنامەی میترۆ، ئیبرو عومەر، لە شەوی شەممەدا لەسەر تویتەر نوسیبووی پۆلیس لەبەردەم دەرگای ماڵەکەیدا بووە و بۆ لێکۆڵینەوە بەرەو بنکەی پۆلیس ڕاپێچی دەکەن .

عومەر نوسیبووی "پۆلیس لەبەردەوم ماڵەکەمدایە و هەروەها لە وەڵامی تویتەرێکدا ڕایگەیاندبوو " من ئازاد نیم" لەدواییدا ماڵەکەی لە هەوارگەی کۆساداسی لە خۆرئاوای تورکیا جێهێشتبوو.

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی هۆڵەندا، هێرمن ڤان گیلدرن، هەواڵی دەستگیرکردنی ئەو خانمەی پشتڕاستکردەوە بەڵام ووردەکاری زیاتری نەداوە.

عومەر لە هەفتەی ڕابردوودا بابەتێکی بڵاوکردۆتەوە کە بووە بەهۆی مشتومڕێی سیاسی پاش ئەوەی کۆنسولخانەی تورکیا ئیمەیڵێکی بۆ ڕێکخراوەکانی هۆڵندا ناردبوو و داوای لێکربوون زانیاری لە بارەی هەر کەسێکەوە بدەن کە لەسەر تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا سووکایەتی بە ئۆردوغان بکات.

مارك ڕۆتێ سەرۆک وەزیری هۆڵەندا دەڵێت لەگەڵ دەسەڵاتدارانی تورکیا لەو ئیمەیڵە دەکۆڵێتەوە.

XS
SM
MD
LG