Accessibility links

مینا جاف خەڵاتێکی جیهانی وەردەگرێت


Mina jaf
Mina jaf

رێکخراوی جیهانی کۆمسیۆنی ئافرەتانی پەنابەر (WRC) کە یەکێکە لە ڕێکخراوە جیهانییەکان و بنکەی سەرەکییان لە جنێفەو بنکەیەکیان لە نیۆرکە و لەچەندین وڵاتدا یارمەتی و کار بۆ پەنابەران دەکەن، بەتایبەتی پەنابەرانی ئافرەت...ئەمساڵ خەڵاتێکی جیهانیان بەخشی بە پێنج کەسایەتی جیهانی کە پێکهاتبوون لە مینا جاف، چۆی لایمار خەڵکی میانمار، ئەنتۆنیۆ گۆتێریس سەرپەرشتیاری کۆمسیۆنی باڵای پەنابەران، حەمدی ئۆلکایا کوردی هەرێمی باکوری کوردستان، ساپ سێ کە فریاگوزاری مرۆییان پێشکەشی پەنابەران کردووە لە قەیرانەکاندا.

سەبارەت بە وردەکاریی ئەو خەڵاتە جیهانییەو هۆکاریی دەستنیشانکردنی ئەو کەسایەتیانە ئاسۆ جەبار لە دەنگی ئەمریکاوە وتووێژێکی لەگەڵ مینا جافدا سازکردووە.

مینا جاف دەڵێت " من سەرپەرشتیاری 250 کارمەند دەکەم کە بتوانن زانیاری بدەن بە ئاوارەکان کە چۆن بتوانن داوای مافی خۆیان بکەن لە بەلجیکا."

هەروەها دەڵێت "ئێمە هەزاران و ملیۆن کەیسمان هەبووە و هەیە بۆیە ئێمە هەموو کاتێک لەناوەندەکانی کارداین بۆئەوەی بتوانین پەنابەران تۆمار بکەین و ریکۆمێندی بکەین بۆئەوەی هەر کەیسێکمان هەبێت و بیکەین بە بەڵگە و هەموو کاتێک دەتوانین پێشکەشی بکەین بۆ پەرلەمانی ئەوروپا و کۆمسیۆنی ئەوروپا و هەموو پەرلەمانی وڵاتەکانیان بۆئەوەی بتوانین یارمەتی ئافرەتان و مناڵانی ئاورە بدەین".

مینا جاف دەڵێت "من یەکێکم لەوانەی خۆم ئاوارە بووم و ئیشم بۆ ئاوارە کردووە، چولەیمار یەکێک بووە کە خۆی بودیستە و ئیشی بۆ موسڵمانان کردووە"

فەرموون لەگەڵ تەواوی وتووێژەکە

please wait

No media source currently available

0:00 0:08:36 0:00

XS
SM
MD
LG