Accessibility links

دکتۆر جەبار قادر: لەو بڕوایەدا نییم پارەی باجدەرانی ئەمریکایی بخرێتە بەر دەست کەسانێکی گەندەڵ کە وا بە شێوەیەکی ناڕەوا خەرجی بکەن


Dr Jebar Qadir
Dr Jebar Qadir

هەرێمی کوردستان وەکو باس دەکرێت لەسوەر دەریایەکی نەوت دانیشتووە. لە رۆژانی رابوردوودا شاندێکی کوردی بە سەرۆکایەتی قوباد تالەبانی جێگری سەرۆک وەزیرانی هەێمی کوردستان و بە یاوەری کەریم شەرنگاڵی وەزیری ناوخۆ و وەزیری پێشمەرگە بە وەکالەت و فەلاح موستەفا بەرپرسی پەیوەندیەکانی دەرەوە و چەندینی تر لە ئەمەریکادا بوون گوایە بۆ وەکو پێی دەووترێ " دەست پان کردنەوە، یان سواڵکردن" . ئاخۆ بۆ هەرێمێک بەو هەموو سامانەوە بێت لە ئەمەریکا دەست پان بکاتەوە و داوای یارمەتی بکات؟

دکتۆر جەبار قادر شارەزای رۆژهەڵاتی ناوەراست لە هەڤپەیڤینێکدا لەگەڵ بەشی کوردی دەنگی ئەمەریکا دەڵێت" هەڵبەتە هەر ووڵاتێک لەشەردا بێ، خەرجەکانی شەڕ زۆر زۆرن وە بە تاێبەتیش لە ووڵاتێکدا کە هێشتا وەکو دەڵی ژێر خانەکەی دامەزراوە نییە وە هەموو کەسێکێش دەزانێ کە نرخی نەوت بەو شێوەیەی کە دابەزیبوو ببوە هۆێ کێشەی گەورەی دارایی، بەڵام لەگەڵ هەموو ئەمانەدا، لەگەڵ تێچوونەکانی شەڕی داعشدا ، لەگەڵ دابەزینی نرخی نەوتدا، لەگەڵ ئەو گەماروانەی حکومەتی عێراق لەسەر کوردی داێناوە، لەگەڵ نەناردنی بوودجەدا، هەموو ئەمانە بە راستی ناتوانن پاکانە بکەن کە بەرێوەبەرایەتی هەرێمی کوردستان ، حکومەتی هەرێمی کوردستان بە شێوەیەکی هۆشمەندانە، بە شێوەیەکی رێک و پێک ئەو توانا دارایانەی کە لەبەر دەستێدا بووە لە ساڵانی رابوردوودا بەرێوەی بردبێت وە نە دەبوایە هیچ نەبێ لە مەسەلەی بەرگری لە خاکدا، لە مەسەلەی پێداویستیەکانی پێشمەرگەدا، بە تاێبەتیش مووچەی پێشمەرگە، ئەگەر باس لە هاوکاری چەک و تەقەمەنی و چەک و جۆڵ بێت، ئەوەیان باسێکی ترە هەموو وڵاتێک پێویستی بەو جۆرە هاوکاریە دەبێت، مەبەستمان وڵاتانی جیهانی سییەم، بەڵام بۆ ئەوەی کە تۆ داوا بکەی مووچەی پێشمەرگەکەت بۆ دابین بکرێ، ئەمەیان هەڵبەتە بارێکی سەختە وە ئەوە دەر دەخا ئەو حکومەتە تا چەندێک نا سەرکەوتووانە ئەو توانا داراییانەی کە لەبەر دەستیدا بوە هەڵس و کەوتی لەگەڵدا کردووە وە نەیتوانیوە شتێک پاشە کەش بکا بۆ رۆژێکی ئەوها".

دکتۆر جەبار هەر وەها دەڵێت" تا وەکو ئێستا ئەوەی راگەیندراوە لە لایەن کاربەدەستانی کوردستانەوە، باسی ئەوەیان کردووە میکانیزمی خەرجکردنی ئەو پارەیە چۆن ئەبێ، تا ئێستا روون نییە هیچ نەبێ بۆ چاودێران و بۆ ئەو خەڵکانەی گویان لە کاربەدەستانی هەرێمە، من پێیم وا نییە ئەمەریکا کە زانیاریەکی زۆری هەیە لەو گەندەڵییەی لە کوردستان ئەکرێ بە بێ میکانیزمێک هەر وا پارەی Tax payer)) ی ئەمریکی واتە باجدەری ئەمریکی بدا بە وڵاتێک یان بدا بە هێزێک بە شێوەیەکی ناڕەوا خەرجی بکا ، لەبەر ئەوە من پێیم وایە جۆرێک میکانیزم دادەنرێ کە دەرفەتی ئەوەی تێیدا بێ گەندەڵی زۆرێ تێدا بکرێ".

دکتۆر جەبار دەشڵێت" لەو بڕوایەدا نییم ئەو پارە وا بخرێتە بەر کەسانێکی گەندەڵ کە بتوانن جارێکی تر بە کەیفی خۆیان لەوش کە قووتی پێشمەرگەیە ، کە پێویستە بۆ ئەوەی بەر لە هەر کەسێک بۆ پێشمەرگە، بۆ پێداویستیەکانی پێشمەرگە خەرج بکرێ بە شتێ تر خەرجی بکەن".

please wait

No media source currently available

0:00 0:12:25 0:00

XS
SM
MD
LG