Accessibility links

یەكێک لە 3 مستەشارە دەستگیركراوەکان بۆ دەنگى ئەمەریكا دەدوێت


یەكێک لەو مستەشارانەى كە بە تۆمەتى دەست هەبوون لە تاوانى ئەنفال دەستگیركراوە بۆ دەنگى ئەمەریكا دەدوێت و ، ئاماژەبەوە دەكات كێشەى شەخسى ئەوى بەگرت داوە نەک دۆسیەى ئەنفال ، بەڵام چالاكوانێكى بوارى ئەنفال قسەكەى رەتدەكاتەوە.

تاهیر عوسمان یەكێك لەو 3 مستەشارەى كە ماوەى دوو ساڵە لەزینداندان ، بەدەنگى ئەمەریكاى راگەیاند"ماوەى دوو ساڵە لە زینداندام تا ئێستا هیچ كەسێك لە كەس و كارى ئەنفالكراوەكان سكاڵاى لەسەر تۆمار نەكردووم."

ئاماژەى بەوەش كرد ئەگەر لەسەر دۆسێى ئەنفال مستەشار دەستگیر دەكرێت بۆ مستەشارەكانى تر دەستگیرنەكراون و ، تەنها ئەوان دەستگیركراون ، وتى"ئێمە تەنها بۆ موزایەدە پێوە كردن گیراوین ، بۆ ئەوەى كە خەڵك داواى دەستگیركردنى مستەشارى كرد ، بڵێن ئەوە نییە مستەشارمان دەستگیر كردووە."

لە بەرامبەردا ئەحمەد مەجید چالاكوانى بوارى ئەنفال و ئەندامى لیژنەى داكۆكیكردن لەكەس و كارى ئەنفال كراوەكان ، رەتیكردەوە ئەو مستەشارە لەسەر كێشەى شەخسى دەستگیركرابێت و ، بەدەنگى ئەمەریكاى راگەیاند"ئەو مستەشارە یەكێكە لەوانەى كە لەلایەن دادگاى باڵاى تاوانەكانى عێراقەوە داواكراوە."

لەكۆى زیاتر لە 258 مستەشار تەنها 3 مستەشار بەبریارى دادوەر هاوژین حامد دەستگیركراون ، ئەو دادوەرەى كە دواتر كوردستانى بەجێهێشتوو و رایگەیاند ژیانى لەمەترسیدایە.

XS
SM
MD
LG