Accessibility links

نەتانیاهو دەڵێت ئیسرائیل هەرگیز لە بەرزاییەکانی گۆلان دەرناچێت


سەرۆک وەزیری ئیسرائیل بنیامین نەتانیاهو ڕۆژی یەکشەممە ڕایگەیاند وڵاتەکەی هەرگیز لە بەرزایەکانی گۆلان ناکشێتەوەو ئەو بەرزاییانەی سەر سنوری سوریا بۆ هەمیشە لە ژێر دەستی ئیسرائیل دەمێنێتەوە.

لە کۆبونەوەیەکی فەرمی کابینەدا لە گۆلان بەبۆنەی یادی یەکەمین ساڵی دامەزراندنی ئەم حکومەتەی ئێستاوە، نەتانیاهو گوتی گومانی هەیە سوریا هەرگیز بگەرێتەوە دۆزی جارانی بەر لە شەڕی ناوخۆی کە پێنج ساڵە ڕوویتێکردووە. هاوکات گوتیشی ئەو دژی هیچ هەوڵێکی دیپلۆماسی نابێت بۆ سەقامگیری سوریا بەو مەرجەی ئاسایشی ئیسرائیل نەبێتە قوربانی. نەتانیاهو گوتیشی سەرەڕای ئەمانە سنور ناگۆڕێت و لە کۆتاییدا پێویستە جیهانیش دان بە سەروەری ئیسرائیل بەسەر گۆلاندا بنێت و گوتیشی " من بڕیری ئەم کۆبونەوەیەم لە بەرزاییەکانی گۆلان دا تا پەیامێکی ڕوون بنێرم. بەرزاییەکانی گۆلان هەمیشە لە دەستی ئیسرائیلدا دەمێنێتەوە. پاش 50 ساڵ ئێستا کاتی ئەوە هاتووە کۆمەڵگای نێونەتەوەیی دانبەوەدا بنێت گۆلان بۆ هەمیشە لە ژێر دەسەڵاتی ئیسرائیلدا دەمێنێتەوە.

ئیسرائیل لە ساڵی 1967 دەستیگرت بەسەر لە میانەی شەڕی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا دەستیبەسەردا گرت و لە ساڵی 1981 لکانی بە ئیسرائیلەوە.

XS
SM
MD
LG