Accessibility links

ئێران بەڵێن دەدات بەرگری لە وڵاتانی ئیسلامی بکات


Iran S 300
Iran S 300

سەرۆکی ئێران حەسەن ڕۆحانی ڕۆژی یەکشەممە ڕایگەیاند بەرگری لە وڵاتە ئیسلامییەکان دەکات دژ بە تیرۆرسم و ئیسرائیل لە کاتێکدا سورە لە سەر ئەوەی دراوسێکانی نابێت هەست بکەن هەڕەشەیان لەسەرە.

لە میانەی قسەکانیدا لە ڕۆژی نیشتیمانی لەشکر کە تیایدا هێزەکانی ئێران لە مانۆڕێکی سەربازیدا سیستەمی پێشکەوتووی بەرگرییان نومایش کرد کە بەم دواییانە لە ڕوسیاوە بەدەستیان هێناوە، ڕۆحانی ستایشی ڕۆڵی تارانی کرد لە هاوکاری کردنی حکومەتەکانی سوریا و عێراق بۆ پاشەکشێ پێکردنی داعش.

ڕۆحانی ڕایگەیاند " ئەگەر سبەینێ پایتەختەکانتان ڕووبەڕووی مەترسەییەکانی تیرۆرسم یان زایۆنیسم بێتەوە، ئەو هێزەی کە وەڵامێکی پۆزیتیڤت بداتەوە کۆماری ئیسلامی ئێرانە". بەڵام ئەوەشی ڕاگەیاند کە ئێران تەنها لە کاتێکدا هاوکاری دەکات کە وڵاتانی ئێسلامی داوای لێبکەن، و گوتیشی هێزی سەربازی ئێران تەنها بۆ مەبەستی بەرگری کردن و هۆشدارییە و دەڵێت " توانایی هێزە لەشکرییەکانمان دژ بە هاوسێکانمان لە باشور، باکور، ڕۆژهەڵات و ڕۆژئاوا نییە".

XS
SM
MD
LG