Accessibility links

یاسادانەرانی عێراقی دەنگەدان لەسەر لابردنی سەرۆکی پەرلەمان دووا دەخەن


یاسادانەرانی عێراق ڕۆژی شەممە دەنگدانیان لەسەر لادانی سەرۆکی پەرلەمان سەلیم ئەلجبوەری دوواخست بەهۆی نەگەیشتن بە ڕێژەی یاسایی دەنگەکان لە دوهەمین هەوڵیاندا بۆ لابردنی لەم هەفتەیەدا.

بەشێک لە هۆکارەکانی ئەم هەوڵە بۆ لاربردنی سەرۆکی پەرلەمان دەگەڕێتەوە بۆ ئەو تاوانبارکردنانەی کە نەیتوانیوە بەرەنگاری گەدەڵی ببێتەوەو هەروەها خراپی بەکارهێنانی دەسەڵات.

دەمڕاستی سەرۆکی پەرلەمان عیماد ئەل خەفاجی دەڵێت ڕایگەیاند دانیشتن بۆ دەنگەدانەکە بەهۆی باری ئاسایشی دوواخراوە.

یاسادانەرە ناڕازییەکان لە پەرلەمان ئامادە بوون بەڵام پاشان زانیان کە ڕێژەی یاسایی تەواو ناکەن بۆ دەنگدان دانیشتنەکە هەڵوەشایەوە. هاوکات پەرلەمانتارە ناڕازییەکان بەڵێنیان داوە دەنگدانەکە لە هەفتەی داهاتوو ئەنجام بدەن.

XS
SM
MD
LG