Accessibility links

ژمارەیەک گوندی حەلەب لەلایەن داعشەوە کۆنتڕۆڵ دەکرێن

چالاکوانانی ئۆپۆزسیۆنی سوریا دەڵێن لە میانەی شەڕو پێکدادان لەگەڵ هێزەکانی حکومەتدا داعش چەند گوندێکی لە حەلەب کۆنتڕۆڵ کردووە.

ڕێکخراوی چاودێری مافەکانی مرۆڤی سوریایی بنکە لە بەریتانیا ڕادەگەیەنێت شەڕەکە لە ڕۆژهەڵاتی شارۆچکەی خانناسر ڕوویدا کە لە چەند مانگی ڕابوردوودا چەندین جار لەلایەن داعشەوە گیراوەو جارێکی تر لەلایەن حکومەتەوە کۆنتڕۆڵ کراوەتەوە.

چالاکوانێک لە حەلەب دەڵێت داعش دواین هێرشی بۆ سەر ناوچەکە ڕۆژێک پێشتر دەستپێکرد و هەتا ڕۆژی شەممە نزیکەی 18 گوندی بچووکی گرت.

ئاژانسی دەنگوباسی ئەسۆشیەیتد دەڵێت ئەو چالاکوانە بە مەرجێک قسەی بۆیان کردووە کە ناوی ئاشکرا نەکرێت چونکە لەو دەترسێت داعش تۆڵەی لێ بکاتەوە.

خانناسر شوێنێکی ستراتیژییە چونکە لەسەر ئەو شاڕێیەیە کە ناوچەکانی حەلەبی ژێر دەسەڵاتی حکومەت بە تەواوی وڵاتەوە دەبەستێتەوە.

This item is part of
XS
SM
MD
LG