Accessibility links

ئێران داوا لە ئەمەریکا دەکات کۆنتڕۆل کردنی بانکی کەمبکاتەوە


ئێران دەڵێت فشار دەبات بۆ وڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا تا دەستڕاگەیشتنی بە بانکەکانی جگە لە ئەمەریکاش ڕابگات وەکو بەشێک لە ڕێککەوتنە مێژوویەکەی ساڵی ڕابوردوو لەسەر بەرنامە ناوکییەکانی.

محەمەد جەواد زەریف ڕۆژی شەممە ڕایگەیاند "بەپێی ئەو ڕێککەوتنە لایەنەکانی تر بە تایبەتی وڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا، پێویستە بەڵێنەکانیان جێبەجێ بکەن بۆ لابردنی هەمو بەربەستەکان لە کۆمپانیاکانی بانکییدا.

بەڕێز زەریف لە میانەی کۆنفرانسێکی هاوبەشی ڕۆژنامەوانی لەگەڵ سەرۆکی ڕێبازی دەرەوەیی یەکێتی ئەوروپا فێدریکا مۆغرینی ئەم قسانەی کرد.

ئێران دەڵێت ئەمەریکا و یەکێتی ئەوروپا سەرەڕای ڕیککەوتەنکە بەربەستێکی توندیان خستۆتە بەردەم سیستەمی دارایی نێونەتەوەیی.

ئەمەریکا و زلهێزانی تری جیهان لە هاوینی ڕابوردوو هەمو سزاکانی پەیوەست بە چەکی ناوکییان لەسەر ئێران لادا لە بەرامبەر کەمکردنەوەی بەرنامەی ناوکی ئێران. هەرچەندە واشنتۆن هەندێک سزای هێشتۆتەوە بۆ ئەوەی گوایە ئێران پشتیوانی لە تیرۆرسم دەکات و هەروەها بەرنامەی موشەکی بالاستیک.

XS
SM
MD
LG