Accessibility links

بەر لە گردبوونەوەی نارەزایی لە قاهیرە رەوشی ئاسایش تۆکمە دەکرێت


Egypt
Egypt

بەر لە گردبونەوەی ناڕەزایی کە بڕیارە لە قاهیرەی پایتەختی میسر دژی بە حوکمەتی ئەو وڵاتە ئەنجام بدرێت لە دژی راگەیاندنەکەی سەرۆکی وڵات عەبدول فەتاح ئەلسیسی پەیوەست بە رادەسکردنەوەی کۆنترۆڵی دوو دوورگە لە دەریای سووردا بە شانشینی سعودی ،بۆ ئەو مەبەستە وەزارەتی ناوخۆی میسری بارودۆخی ئاسایشی بە هێز و تۆکمە کردوە.

ئاژانسی هەواڵەکانی دەوڵەتی میسری لە زاری بەرپرسێکی ناو نەبراوی لەشکری میسری دەگێڕێتەوە و دەڵیت ؛ هێزەکانی پۆلیس ئەمڕۆ چواردەوری ئەو شەقامە گرنگانە بە هێز دەتەنن ئەوانەی دەچنەوە سەر قاهیرەی پایتەخت.

بەرپرسانی میسری دەڵێن بازگەی پشکنین لە دەروازەکانی چونە ناو و دەرچون بۆ قاهیرەی پایتەخت دادەنێن بۆ رێگرتن لە دزەکردنی گروپە تیرۆرستیەکان ، ئەوانەی سورن لەسەر ئاژاوە نانەوە و بەرپاکردنی شەڕ و پشێوی ، وەک ئاماژەیەک بۆ گروپی قەدەغەکراوی ئیخوان ئەلموسلمین.

XS
SM
MD
LG