Accessibility links

شکستی تاقیکردنەوەی موشەکی بالیستی کۆریای باکور هێشتا هەر مایەی نیگەرانیە


شیکاران دەڵێن وا پێدەچێت کە هەوڵیکی شکستخواردووی کۆریای باکور ئەمڕۆ بۆ هەڵدانی موشەکێکی بالستی مەودا مامناوەند شکستێکی لەشکری نەبێت ، بەڵکو بەشێکە لە پێشەڕەوی سروشتی ئەو وڵاتە لە گەشەکردنی پرۆگرامی چەکی ئەتۆمی خۆیدا.

لەو بارەیەوە جێفری لویس ؛ بەڕیوەبەری پرۆگرامی بڵاونەبونەوەی چەکی ئەتۆمی لە خۆرهەڵاتی ئاسیا لە ئینستوتی میدڵبێری بۆ لێکۆڵینەوەکانی نێونەتەوەیی بنکە لە ستانی کالیفۆرنیا گوتی هاوکاتی ئەوەی کە من بڕوام وایە خەڵکان وا دەڕواننە ئەم شکستەی کۆریای باکور و دەگەنە ئەو دەرئەنجامەی کە هۆکارێک نەبێت وابکات کە پرۆگرامی ئەتۆمی پیۆنگ یۆنگ مایەی نیگەرانی بێت ، بەڵکۆ راستیەکە ئەوەیە کە زانایانی کۆریای باکور لەو شکستەیاندا بگرە زیاتر فێردەبن و سودی لێوەردەگرن.

ئەوەی جێی ئاماژەیە نیگەرانی هەتا دێت رووی لە هەڵکشان کردووە لەسەر تواناکانی موشەکی و ئەتۆمی کۆریای باکور ، هاوکاتی ئەوەی کە ئەو وڵاتە بەردەوامە لە هەڕەشە بۆ سەر وڵاتانی هاوسێی وەک کۆریای باکور و ژاپۆن و هەروەها وڵاتەیەکگرتوەکانی ئەمریکا.

XS
SM
MD
LG