Accessibility links

شاندی حکومەتی سوریا دەگاتە ژنێڤ


شاندێکی حکومەتی سوریا ڕۆژی هەینی گەیشتە ژنێڤ بۆ بەشداری کردن لە خولی نوێی وتووێژەکانی ئاشتی لەگەڵ گروپی ئۆپۆزسیۆنی سوریا کە نەتەوە یەکگرتووەکانی نێوەندگیری دەکات بەو هیوایەی چارەسەرییەک بۆ شەڕی پێنجساڵەی ناوخۆی سوریا بدۆزنەوە.

گەیشتنی شاندی دیمەشق بە سەرۆکایەتی نوێنەری سوریا لە نەتەوە یەکگرتووەکان بەشار ئەلجەعفەری لە کاتێدایە شەڕو پێکدادان لە نێوان هێزەکانی حکومەت و یاخیبوان لە باکوری پارێزگای حەلەب دەستیپێکردووە و لە ڕۆژی پێنجشەممەوە 34 کەسی لە هەردوولا تێدا کوژراوە.

ڕێکخراوی چاودێری مافەکانی مرۆڤی سوریای بنکە لە بەریتانیا دەڵێت 14 لە کوژراوەکان سەر بە هێزەکانی حکومەت بوون و 20 یش لە ملیتانەکان بوون، لە ناویاندا ئەندامی بەرەی نوسڕەش.

بەرەی نوسڕەو داعشی بەرهەڵستی بەهێزتری بەشێک نین لەو ئاگربەستەی کە لە مانگی 2 مۆر کرا.

ئاگربەستەکەی کە بە پشتیوانی ڕوسیا و ئەمەریکا مۆر کرا لە زۆربەی بەشەکانی سوریا جێبەجێ کرا جگە لە باکور کە خەریک بوو بەهۆیەوە هەمو ئاگربەستەکە تێک چێت.

XS
SM
MD
LG