Accessibility links

لەگەڵ ڕووداوەکاندا: ئەنفال / قەیرانەکانی عێراق


لە بەرنامەی لەگەڵ ڕووداوەکاندا دوو بابەت باس دەکەین. ئەنفال، هەروەهاش قەیرانی سیاسی عێراق.

ئەنفال:

28 ساڵ بەسەر هێرشە دڕندانەکانی سەدام حوسەین، دیکتاتۆری پێشووی عێراقدا ڕەت دەبێت، بەڵام یادکردنەوەی ئەم هێرشانە بۆ ئەمساڵ بەپێی پێویست نییە.

لەم ساڵیادەدا مەڕاسیمێکی فەرمی نەکرا، بەڵام ئەمە نەبووە مایەی ئەوەی بەشێک لە خەڵکی ناوچەی گەرمیان نەچنە شوێنی مۆنۆمێنتی ئەنفال و یادی قوربانییەکانیان نەکەنەوە.

ئۆپەراسیۆنە بەدناوەکەی ئەنفال زنجیرەیەک هێرشی لەشکری عێراق بوو لە مانگی دووی ساڵی 1988 دەستپێدەکات تا مانگی نۆی هەمان ساڵ بەردەوام دەبێت. لەم هێرشانەدا 182 هەزار مرۆڤی کورد دەبنە قوربانی و هەزاران گوند خاپور دەکرێن. بەلای زۆرێک لە چاودێرەوە ئەنفال هەر تەنها ئۆپەراسیۆنێکی لەشکری نەبووە بۆ کۆمەڵکوژی کورد بەڵکو بەرنامەیەکی تری پارتی بەعسی عەرەبی بووە بۆ سڕینەوەی ناسنامەی کورد بوون و پاکتاوکردنی نەژادی.
بۆچی ڕزگاربووان و کەسوکاری قوربانیانی ئەنفال بڕیار دەدەن یادی ئەنفال نەکەنەوە؟

بۆ تا ئێستا کۆمەڵگەی نێونەتەوەیی ئەنفالی وەک ژینۆساید نەناساندووە؟

ئایا دەسەڵاتی سیاسی کورد ئامادەیە ئەوانەی ناویان لە دۆسێی هێرشە بەدناوەکەی ئەنفالدا هەیە ڕادەستی دادگا بکات؟

دکتۆر هەڵمەت غەریب، پسپۆڕی یاسای نێونەتەوەیی وەڵامی ئەم پرسیارانە و پرسیار و سەرنجەکانی ئێوەی ئازیزیش دەداتەوە.

کورد و بەغدا:

هۆڵی پەرلەمانی عێراق وەها دێتە بەرچاو کە بووەتە شوێنێک بۆ یەکلاکردنەوەی ناکۆکییەکانی لایەنە سیاسییەکانی وڵاتەکە، وەک ئەوەی بڵێی ئیتر تەواو و هەموو قەیرانەکان لەو هۆڵەدا چارەسەر دەکرێن، بەڵام ئاماژەکان شتی نادیار نیشان دەدەن.

هەر ئەمڕۆش پێنجشەممە وەک لە سەرچاوەکانی هەواڵەوە باس کراون ژمارەیەک سەرکردەی شیعە لە عێراق لەوانە موقتەدا ئەلسەدر و نوری ئەلمالیکیش سەردانی لوبنانیان کردووە بۆ دۆزینەوەی چارەسەریەک بۆ ئەم کێشانەی وڵاتەکە و هەروەهاش لێکنزیک کردنەوەی سەدر و مالیکی.

ئێستا داوا هەن بۆ گۆڕانکاری لە هەر سێ سەرۆکایەتییەکەی عێراقدا، هەرچەندەش هیچ بنەمایەک نابینرێت ئایا ئەگەر ئەم سێ سەرۆکایەتییە گۆڕان ئیدی خەونی عێراقییەکان بۆ ئاسودەیی و سەقامگیری سیاسی و جێگیری ئاسایشی بینە دی.

دواترین پەرەسەندنە سیاسییەکانی بەغدا چین؟

نوێنەرانی کورد چییان دەوێت؟

ئایا گۆڕینی سێ سەرۆکایەتییەکەی عێراق لە بەرژەوەندی کوردە؟
کامەران خانەقینی، ئەندامی پەرلەمانی عێراق وەڵامی ئەم پرسیارانە و پرسیار و سەرنجەکانی ئێوەی ئازیزیش دەداتەوە.

بەرنامەی لەگەڵ ڕووداوەکاندا:

please wait

No media source currently available

0:00 0:25:31 0:00

XS
SM
MD
LG