بریار وایە ئەمرۆ چوارشەممە خولێکی نوێ لە وتو وێژەکانی ئاشتی بۆ کۆتایی هێنان بە شەری پێنج ساڵەی سوریا لە ژنێیڤ دەست پێبکات، لە دەمێکدا چوونە سەرەوەی توند و تیژیەکان لە ئوستانی حەلەب هەڕەشە لەو ئاگر بەسە نەزۆکە دەکات.
وتو وێژەکانی ئاشتی بە ناوبژی نەتەوە یەکگرتووەکان بە مەبەستی پێکهێنانی حکومەتێکی گواستنەوەدایە و پاشان هەڵبژاردنێکی گشتی بۆ کۆتای هێنان بەو شەڕەی کە بوەتە هۆێ کوشتنی فەرەتر لە 270،000 کەس و ئاوارە بوونی نێوەی دانیشتوانی وڵاتەکەدا.
سەرنوشتی سەرۆک بەشار ئەسەد هێشتا بەربەستێکە و نێردراوی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ سوریا ستیفان دی مەستورە لە رۆژی چوارشەممە کۆبونەوەی هەبوە لەگەڵ تاران و مۆسکۆ هاوپەێمانانی سەرەکی ئەسەد پێش دانیشتنی لەگەڵ کۆمیتەی باڵای سەرەکی ئۆپۆزسیۆن و نوێنەرانی رژێم پاشان لە درەنگانێکی هەفتەدا.
چوونە سەرەوەی توند و تیژیەکان لە ماوەی چەند رۆژی رابوردوودا هەڕەشە لە ئاگر بەسێکی گرنگ دەکات کە لە مانگی دوو لەسەری رێککەوتن کە تا رادەیەکی زۆر راگیرا و فیشارێکی زۆرتری لەسەر ئەم وتو وێژانەی درووستکردووە کە پاش دوو هەوڵدانی سەرنەکەوتووانەی تری وتو وێژەکان دێت بۆ کۆتایی هێنان بەم خوێن ڕشتنە.