Accessibility links

ئامانج مەحمود: ئەوروپییەکان دەڵێن ئێمە یارمەتی ئەوان نادەین بۆ ئەوەی ئەو ئازادییەی کە چەندەها ساڵە بۆی دەجەنگێین ئێستا لێمان زەوتبکەن


لەدوای جەنگی جیهانی دووەمەوە؛ جیهادگەرایی و تیرۆر تێکڕا بوونەتە مەترسییەکی راستەقینە بۆ جیهان و رۆژهەڵاتی ناوەڕاست. هاوکات جیاوازییە گەورەکانی تیرۆر لە خۆرئاوا و لە خۆرهەڵات شیکەرەوە و بیرمەندانی خستۆتە بەردەم تێڕوانین و دنیابینی جیاوازەوە، هەر بۆیە لەپشت هەر کردەوەیەکی تیرۆریستییەوە، دنیایەک رەهەندی جیاواز و جومگەیی ئامادەگیان هەیە، هاوکات ئەو رەهەندە کۆمەڵایەتی و کولتوری و مۆدێرنانە چین کە بە درێژایی مێژوو لەپشت رێکخراوە جیهادی و تیرۆریستییەکانەوە ئامادەگییەکی مەترسیداریان هەبووە؟

پاراستنی ئاسایشی هاوڵاتیان تەنها پاراستنیان نیە لە جەنگ و نەهامەتییەکان، بەڵکە پاراستنی ژیانی گشتی و تایبەتی مرۆڤەکانە لەئاستێکی باڵادا. بەڵام ئایا ئەوڕۆکە بەها شارستانی و مرۆییەکانی خۆرئاوا هەر لە پێکوەو ژیان و مافی مرۆڤ و ئازادییەکانی تاکەکەس و گروپە جیاوازەکان لەبەردەم مەترسی تیرۆردا وەکخۆیان دەمێننەوە، یان گۆڕانکاریان بەسەردا دێت؟

سەبارەت بەو پرسی تیرۆر لەخۆرئاوا ئاسۆ جەبار لە دەنگی ئەمریکاوە وتووێژێکی لەگەڵ شانۆکار و وەرگێڕی شارستانی لە ئەڵمانیا کاک ئامانج مەحموددا سازداوە.

لەبارەی تێڕوانینی ئەوروپییەکانەوە لەبارەی پەنابەرانەوە دەڵێت " ئەوروپییەکان دەڵێن ئێمە یارمەتی ئەوان نادەین بۆ ئەوەی ئەو ئازادییەی کە چەندەها ساڵە بۆی دەجەنگێین ئێستا لێمان زەوتبکەن".

هەروەها ئامانج مەحمود دەڵێت "کێشەکە لەوەدایە ئەوروپا سەربەستییەکانی ئەوان تێکنادات ناڵێت نابێت بچیت بۆ مزگەوت بخوێنیت یان لە ئاینی ئیسلام شارەزا نەبیت، بە پێچەوانەوە ئەوان دەڵێن هەموو ئازادییەکت هەیە لە وڵاتەکەی مندا، بۆنمونە لە ئەڵمانیا تۆ هەموو ئازادییەکت هەیەو هەموو ئاینێک سەربەستی تەواوەتی هەیە کە مومارەسەی بیری ئاینی و نەتەوەیی خۆی بکات بە ئازادانە، بەڵام دەڵێن کاتێک ئێمە ئافرەتمان لەسەر شەقامەکان ئاهەنگ دەگێڕن وەک ئەوەی لە کۆڵن ڕوویدا؛ چونکە ئەم ئافرەتە بە چەندەها ساڵ تێکۆشان گەیشتۆتە ئەوەی کە بە ئازادانە لەسەر شەقامەکان دێت و بچێ و ئاهەنگ بگیڕێت، هاوکات تۆش کە چەند مانگ و ساڵێکە هاتوتیتە کۆمەڵگەی ئێمەوە تۆ ناتوانیت ئەم ئازادیانەمان لێتێکبدەیت، ئەوە هێڵی سورە".

فەرموون لەگەڵ تەواوی وتووێژەکە.....

please wait

No media source currently available

0:00 0:25:14 0:00

XS
SM
MD
LG