Accessibility links

هێمن سەیدی: ئامادە بوونی ئەمەریکا بۆ نێۆبژیکردن لە نێوان تورکیا و پەکەکەدا شکەستێکە بۆ تورکیا


Hemn Seyedi
Hemn Seyedi

وەکو دەبینرێت دەوڵەتی تورکیا بە رێبەرایەتی ئەردوگان و ئاکەپە بە جۆرێک هەڵس و کەوت دەکەن کە دێتە سەر بەرژەوەندیەکانیان یاسا و بەهاکان بە لاوە دەنێن و دەست دەخەنە دەستی ئەمەریکا و بگرە ئیسرائیلیش، بەڵام لەولاشەوە بەو جۆرە لەگەڵ کورد رەفتار دەکەن. ئاخۆ ئەم جۆرە هەڵس و کەوتە تورکیا بەرەو کوێ دەبات؟ ئاخۆ ئەردوگان پاش گەرانەوەی لە ئەمەریکا گۆڕانێک بەسەر هەڵویستەکانیدا هاتووە وە یاخود زۆر لە خۆباییە؟ ئایا شیانی هەیە لە دەرئەنجامی ئەو رەفتارانە " بەهاری عەرەبی" بگاتە تورکیا؟

US Turkey
US Turkey

هێمن سەیدی لێکۆڵەر و چاودێری کاروباری رامیاری ل هەڤپەیڤینێکدا لەگەڵ بەشی کوردی دەنگی ئەمەریکا دەڵێت" سەبارەت بە ئەمەریکا ئێستا گۆڕانك رووی داوە، ئەمەریکا لە دوواترین دیداریدا کە ئەردوگان لەگەڵ ئوبامادا هەیبوو ووتویەتی کە ئێمە ئامادەین لە نێوان ئێوە و PKK دا ناوبژی بکەین، ئەوە شکەستێکی زۆر گەورەیە بۆ تورکیا، چونکە هەتاکو ئێستا ئەمەریکا دەژ پەکەکە هاووپەیمان و هاوو رای تورکیا بوو، ئێستا لە هاوو پەیمان و هاوو را هاتووەتە سەر قۆناغی نێۆبژیوان کە ئەوە بۆ تورکیا شکەستێکی زۆرە".

کاک هێمن هەر وەها دەڵێت" بە براوی من ئەو بۆشاییەی کە پێکهاتووە لە پەیوەندیەکانی ئەمەریکا لەگەڵ تورکیا، وای کردووە تورکیا تووشی جۆرێک سەر لێشوایی بێت لە ناوچەکە و لە ناوخۆدا، لە ناوچەدا دەبینین لە (رقابت) و کێبرکیەکی توند لەگەڵ عەرەبستاندا هەیبوو، هاتوەتە سەر قۆناغی هاووپەیمانی ، سەبارەت بە میسر، بە هیچ شێوەیەک ئامادە نەبوو دان بە حکومەتی سیسی بنێت و وەکو فەرعۆن نێوی دەبردن ئێستا چرای سەوز بۆ میسر دەنێرێ وە سەبارەت بە ئیسرائیل کە بریار بوو خۆێ بکاتە پاڵەوانی جیهانی ئیسلام بە دژی ئیسرائیل، پەیوەندیەکانی لەگەڵ ئیسرائیل گەرم دەکاتەوە، هەمووێ ئەوانە بۆ ئەوەی ئەو بۆشاییە پڕ کاتەوە وە لە ناوخۆدا تەوای هەوڵ و تێکۆشانەکانیان بە بنبەست گەیشتووە".

کاک هێمن دەشڵێت" من پێیم وایە لە دووا رۆژێکی زۆر نزدیکدا، بە پێچەوانەی ویست و مەیلی خۆێ ئەردوگان ملکەچ دەکا و دێتەوە سەر مێزی وتو وێژ، تورکیا ئاستی ئیعتبارەکەی دابەزیوە و هەموو توانای خۆێ بە دەر خست بۆ سەر کورد، بەڵام کورد وە یاخود پەکەکە ئێستا هەموو توانایی خۆێ وە دەر نەخستووە بۆ بەربەرەکانی و دەشڵێت بەهاری عەرەبیش تازە گەیشتووە و سەرەتاکانیشی لە تورکیا دەبینین".

please wait

No media source currently available

0:00 0:05:25 0:00

XS
SM
MD
LG