Accessibility links

دکتۆر سەردار عەزیز: ترسی ئەوەم هەیە کورد لە عێراقدا بێبەش بکرێت و نەشتوانێت جیاببێتەوە


دکتۆر سەردار عەزیز
دکتۆر سەردار عەزیز

زۆرێک لە لایەنە سیاسییەکانی هەرێمی کوردستانی عێراق بە گومان و نیگەرانییەوە لە هەڵوێست و سیاسەتەکانی بەغدا دەڕوانن بەرامبەر بە کورد.

ئەم ناکۆکییە نوێیانەی نێوان بەغدا و هەولێر لە دەمێکدایە کە شەڕی دژی تێرۆریستانی دەوڵەتی ئیسلامی بەردەوامە و هێشتاش ئەوە پرسیارە، ئایا کورد توانیویەتی ئەم شەڕەی دژی تێرۆریزم بۆ بەرژەوەندی ئایندەیی خۆی بەکاربهێنێت؟

دکتۆر سەردار عەزیز، پسپۆڕی زانستە سیاسییەکان دەڵێت لە لایەکەوە دەکرێت بگوترێت کە پێگەی کورد لە بەغدا لاوازە لەو ڕوانگانەوەی ئێستا هەرێمی کوردستان لە ڕووی ئابوریەوە لاوازە و لە ڕووی سیاسییەوە پەڕتەوازەیە و خاوەنی گوتارێکی هاوبەش نییە هەرچەندە وەک دەڵێت ئێستا جۆرێک لە یەکگرتوویی هەیە لە هەڵوێستەکان بەرامبەر بە بەغدا بەڵام هێشتا دیدێکی هاوبەش نییە لە نێوان هێزە کوردیەکاندا سەبارەت بە چۆنیەتی مامەڵەکردن لەگەڵ بەغدادا.

دکتۆر سەردار ئاماژەش بەوە دەکات کە کورد هێشتا نەیتوانیوە بەو ئاستەی پێویستە سود لە شەڕی دژی دەوڵەتی ئیسلامی (داعش)ببینێت بۆ ئایندەی خۆی، بەڵام دەشڵێت لە ڕووی سەربازی و ئاسایشیەوە هەرێمی کوردستان توانیویەتی سودێکی هەنوکەیی لەم شەڕە ببینێت بە تایبەتی کە هێزی پێشمەرگەی کوردستان دەبێتە بەشێك لەو سیاسەتەی سەرۆکی وڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا لەم شەڕەی دژی دەوڵەتی ئیسلامیدا هەیەتی، کە بە پێکەوە لکان و پێکەوە گرێدانێک ناودێری دەکات لە نێوان ستراتیژیەتی سەربازی ئەمریکی و پێشمەرگەدا.

بەڵێن ساڵح وتووێژی لەگەڵ دکتۆر سەردار عەزیز، پسپۆڕی زانستە سیاسیەکاندا کردووە.

زانیاری تەواو لە دەقی وتووێژەکەدایە:

please wait

No media source currently available

0:00 0:19:18 0:00

XS
SM
MD
LG