Accessibility links

شۆڕش غەفوری: کاری ڕژد دەکەین لەسەر نەهێشتنی دیاردەی بە حیزبیکردن لە دامەزراوە پەروەردەییەکاندا


شۆڕش غەفوری
شۆڕش غەفوری

وەک زۆرێک لە ڵێکۆڵەرەوەکان دەڵێن ئەرکی وەزارەتی پەروەردە ئەگەر زیاتر نەبێت ئەوا بێ هیچ گومانێک هیچی کەمتر نییە لەو وەزارەتانەی بە وەزارەتە گرنگ و سەرەکییەکان ناودێر دەکرێن.

ڕەخنە لە وەزارەتی پەروەردەی هەرێم هەن و کاربەدەستێکی ئەم وەزارەتەش نکوڵی ناکات لەوەی کەموکوڕی هەن بەڵام دەڵێت ئەڵبەتە هۆکاری تایبەتیش هەن لەوانە قەیرانی دارایی و شەڕی دژی توندڕەوانی دەوڵەتی ئیسلامی.

شۆڕش غەفوری، لە بەڕێوبەرایەتی ڕاگەیاندنی وەزارەتی پەروردەی هەرێم دەڵێت لە ماوەی ڕابردوودا حکومەتی هەرێمی کوردستان بە جۆرێک لە جۆرەکان کاری کردووە لەسەر بە سیستەم کردنی بواری پەروەردە لە هەرێم و هەروەهاش پەروەردە و فێرکردنیش لە هەرێم لەسەر بنەما و فەلسەفەی ئەو بەرنامەیەیە کە حکومەتی هەرێمی کوردستان دایڕشتووە و دەشڵێت بوونی بەرنامەیەکی تۆکمەی فراوانی بەربڵاو لەسەر بنچینەی ڕێز لەیەکگرتن و ئازادی و مافە کەسێتیەکان بەشكە لە بوونی ئەم سیستەمە پەروەردەییەی لە هەرێم هەیە.

یەکێک لە پرسیارەکان سەبارەت بە سیستەمی پەروردە لە هەرێم سەبارەت بە چەندێتی و چۆنیەتی سود وەرگرتنە لە تەکنەلۆژیای نوێ لە بواری پەروەردەدا.

لە میانەی وتووێژەکەیدا لەگەڵ بەڵێن ساڵح، بەڕێز غەفوریدەڵێت دەبێت ئەو ڕەخنە ڕژدە لە خۆشمان (وەزارەتی پەروردە) و لە حکومەتیش بگرین، وەک دەڵیت ڕاستە لە ڕووی تیۆریەوە کەموکوڕی و کەمتەرخەمییەکی گەورە لە ئارادا نییە بەڵام لە ڕووی پراکتیکیەوە گرفتمان هەیە و ڕەنگە تا ئێستا بە جوانی چارەسەر نەکرابن چونکە پڕۆژە و پلانەکان بۆ مۆدێرنە کردن و بۆ بە تەکنەلۆژیکردنی شێوازی خوێندن لە هەرێمی کوردستان بڕە پارەیەکی زۆری دەوێت و دەشڵیت شەڕی دژی دەوڵەتی ئیسلامی و قەیرانی دارایی و دابەزینی بەهای نەوت کاریگەریی نەرێنی هەبووە لەسەر سست کردنی ئەم سیستەمە هەیە.

زانیاری زیاتر لە دەقی وتووێژەکەدایە:

please wait

No media source currently available

0:00 0:17:23 0:00

XS
SM
MD
LG