لهوڵاتهیهکگرتوهکان هه‌فته‌ی خۆبه‌خشانی نیشتمانیه، پهێزانینه به‌و هه‌وڵانه‌ی ئه‌مریکایه‌کان بۆ باشکردنی کۆمه‌ڵگا کاتی خۆیان ده‌به‌خشن. کریس سیمکینز له‌ده‌نگی ئه‌مریکا هه‌وڵی هه‌ندێک له‌وکه‌سانه ده‌خاته‌ڕوو که بنیاتی شتێک ده‌ده‌ن کاریگه‌ری گه‌وره‌ی هه‌یه.
کاره‌کان له‌وانیه کاتی زۆری پێبچێت، کارێکه له‌خۆشه‌ویستی ئه‌و خۆبه‌خشانه‌یه بۆ بنیاتنانی خه‌ونی دانیشتوانی که‌مده‌رامه‌ت له‌بازاڕی گرانبه‌های کڕینی خانووبه‌ره‌دا لهواشنتنی پایته‌خت.
خۆبه‌ش فیڵ پۆمیرنینگ ده‌ڵێت، " سه‌باره‌ت به‌ئێمه نیشته‌جێبوون پێویستیه‌کی بنه‌ڕه‌تیی گرنگه، ئه‌گه‌ر بتوانین یارمه‌تی خه‌ڵکی بده‌ین خانوی نوێیان ده‌ستکه‌وێت – خانوه‌کان زۆر پۆشتهنین به‌ڵام له‌ڕاستیدا گوونجاو و باشن و زۆر تۆکمه دروستکراون".
خۆپهش تریسی گرانت که له‌گه‌ڵ فیڵ پۆمیرنینگ ڕۆژانه بۆ 8 کاتژمێر کارده‌که‌ن، کات و توانای خۆیان ده‌به‌خشن بۆ یارمه‌تیدانی بنیاتنانی ئه‌م ووڵاته.
تریسی ده‌ڵێت، " له‌وباوه‌ڕه‌دام ئه‌گه‌ر که‌سانی زیاتر خۆبه‌خش بن و کاتێک بتوانن یارمه‌تی بده‌ن، زۆر له‌کێشه‌کان له‌کاتێکی گوونجاودا چاره‌سه‌ر ده‌کرێن.
له‌م پرۆژانه له‌سه‌رانسه‌ری ئه‌م وولاته‌دا بڵاوه و هه‌ڵه‌کان له‌لایان ڕێکخراوه بێقازانجهکانهوه بۆ ڕاکێشانی زیاتری خۆبه‌خشان ده‌درێت، (B.K. دارگۆ) بۆ ڕێکخراوی نێشته‌جێ بۆ مرۆڤایه‌تی کارده‌کات ده‌ڵێت، ئه‌وان ساڵانه تۆماری ناوی 2 بۆ 5 هه‌زار خۆبه‌خش ده‌که‌ن که به‌به‌شداری زیاتر له 14 هه‌زار کاژمێر کار ده‌که‌ن.
دراگۆ ده‌ڵێت " ئه‌مه په‌یوه‌ندی ئه‌و که‌سانه‌یه له‌گه‌ڵ کۆمه‌ڵگاکه‌یان و درک کردنه به‌وه‌ی ده‌توانن گۆڕانکاری بکه‌ن. ئه‌گه‌ر ته‌نها یه‌ک که‌سیش به‌شداربێت، بۆ ئێمه زۆر کاریگه‌ره یارمه‌تیدان و به‌شێوه‌یه‌کی به‌رده‌وام تێچوونی خانوو دروستکردن که‌مکه‌ینه‌وه تا بتوانین له‌خزمه‌تی خێزانه‌کاندا به‌رده‌وامبین".
گرووپه‌کانی دیکه‌ی پشتیوانی کۆمه‌ڵگا ده‌ڵێن پێویستیی بهخۆبهخشان له‌په‌ره‌سه‌ندندایه، به‌تایبه‌تی له‌کاتێکدا کاتی حکومه‌ت و که‌ره‌سه‌ری تایبه‌ت له‌که‌مبوونه‌وه‌دایه. له‌ئیستادا که‌سانی خۆبه‌خشی وه‌ک ئیریک پۆرسیاو هه‌ست به‌پڕکردنه‌وه‌ی ئه‌و بۆشاییه ده‌که‌ن.
ئیریک ده‌ڵیت " له‌جیهانێکی نموونه‌ییدا ئه‌توانیت هه‌موو ئهوکهسانهت هه‌بێت پێویستیت پێیانه، ده‌توانیت کرێیان بدهێتێ و چیت ده‌وێت پێیان ته‌واو بکه‌یت، به‌ڵام له‌ڕاستیدا ئه‌مه نیه، کاتێک ده‌رفه‌تت ده‌بێت کاتی خۆت ببه‌خشیت.. له‌وباوه‌ڕه‌دام لێره‌دا به‌شداریکردن ئه‌رکێکی گه‌وره‌تره ئه‌یکه‌م... من یارمه‌تی که‌سێک ده‌ده‌م، به‌و هیوایه‌ی، به‌لانیکه‌مه‌وه خانوویه‌کی هه‌رزان به‌هۆی کاره‌که‌ی منه‌وه به‌رهه‌م بێت".